- بڵاوکراوەکانمان
بەرنامەی پەروەردە
هەموو منداڵێک شایەنی فێربوونە
ئامانجی سەرەکی بەرنامەی پەروەردەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دڵنیابوونە لە دەستڕاگەیشتنی یەکسانی هەموو منداڵێک بە پەروەردە و
یارمەتیدانیان بەپێی پێویست و برەودان بە گەشەکردن و بەهێزکردنی کردارەکانی فێربوونی ئەرێنی، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئاستی لایەنە پەیوەندیدارە پەروەردەییە ناوخۆییەکان لە بوارەکانی شارەزایی و خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی ئاستی پەروەردەی منداڵان و پێشکەشکردنی دەرفەتی پەروەردەیی زیاتر بۆ منداڵان لە هەموو جۆرە نەتەوەیەک و کۆمەڵگەیەک.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەرپەرشتی هەنگاوی دەستپێشخەری جۆراوجۆر دەکات بە ئامانجی باشترکردنی پەروەردەی منداڵان، لە ڕێگەی بەڕێوبردنی دوو مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵان لە هەرێمی کوردستان، خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەباری نموونەیی، سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت.
لە بەرەوامی کارو چالاکیەکانی بەرنامەکە، سەنتەرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی دیاریکراو لە شوێنە گشتییەکان و ئامادەکردنی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و پێداویستییەکانی پەروەردە.