زیاتر بزانە
  • English
  • |
  • عربی
  • |
  • کوردی
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵ
    Logo
    • سەرەکی
    • ئێمە کێین
    • ئێمە چی دەکەین
    • بڵاوکراوەکانمان
    • بەشداری بکە

    گەڕان

    سەرەکیئێمە کێین
    ئێمە چی دەکەین
    بڵاوکراوەکانمان
    بەشداری بکە

    ببە بە بەشێک لە KSC

    • ببە بە خۆبەخش
    • گرتنەخۆی منداڵ
    • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
    • ڕاهێنانەکان

    ببە بە هاوبەشمان

    • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵبەخشین
      بەخشین

      ببە بە بەشێک لە KSC

      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      • ڕاهێنانەکان

      ببە بە هاوبەشمان

      • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن

      بابەتەکانی هەواڵەکان:

      • هیچ هەواڵێک نەدۆزرایەوە:

      بابەتەکانی بڵاوکراوەکان:

      • هیچ بڵاوکراوەیەک نەدۆزرایەوە
      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      چیرۆکی سەرکەوتنەکان / چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      ئەمە چیرۆکی لالۆیە کە لەلایەن ڕێبین خواڕەحمی باوکییەوە دەگێڕدرێتەوە و باس لە ئەزموونی لالۆ دەکات لەژیانیدا.

      WhatsApp Image 2025-04-29 at 12.08.10 PM.jpeg  

      لە سەرەتاوە لالۆ تەمەنی سێ ساڵ بوو کە زانیمان هەڵگری ئۆتیزمە، لە ڕووی دەرونییەوە من و دایکی زۆر ڕوخاین، تێکەڵاوی کۆمەڵگامان نەئەکرد و خۆشمان تێکەڵاو نەدەبوین چونکە هەستمان دەکرد کۆمەڵگا بە چاوێکی دیکەوە دەڕواننە لالۆ و ئەمەش ئازاری دەداین. بەڵام وردە وردە گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە چیتر نەیشارینەوە و تێکەڵاوی کۆمەڵگەی بکەین.

       
      دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دروست 

      لە کۆتایدا درکمان بەوەکرد کە لالۆ بە ڕاستی چی پێویستە، بردمان بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان، کات و خۆشەویستی و پشتیوانی خۆمان پێ بەخشی بۆ ئەوەی هاوکاریبین لە ئەنجامدانی ڕۆتینی ڕۆژانەی و بەشداری کردن لە چالاکییە پەروەردەییەکان، کە ئەمەش بووە هۆی بەدی کردنی گۆڕانکارییەکی باش. 

      دەرەنجامی سەرسوڕهێنەر 

      ئێستا لالۆ تەمەنی ١٢ ساڵە دەتوانێت بەباشی بخوێنێتەوە  و بنوسێت بە هەردوو زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی  و ژمارەکانیش دەزانێت و لە بیرکاریش زۆر باشە، پشت بەخۆی دەبەستێت بۆ نانخواردن و چوون بۆ دەستشۆر و چواردەوری خۆی دەناسێت و تەرکیز و سەرنجی باشتربووە، بۆ هەموو شوێنێک دەیبەین لەگەڵ خۆمان  بۆ ناو خەڵک و خزم و کەسوکار و بۆ پارکەکان و بۆ گەشت و سەیران. ئەو بەشێکە لە ژیانی ئێمە. 

      جیهانی لالۆ 

      لالۆ چێژ دەبینێت لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی حەزی پێدەکات. هەروەک مەلەوانی ئەو مەلەوانێکی زۆر باشە و بەردەوام مەلە دەکات هەروەها پاسکیلسواری دەکات و حەزی لە میوزیک و گۆرانییە بەتایبەت پیانۆ. حەز بە وەرزش دەکات و خولیای سەیرکردنی یاریی تۆپی پێ هەیە و زۆربەی یاریزانان و پێشکەشکارە وەرزشییەکان دەناسێت. 

      هەموو منداڵێک شایەنی هەلێکە

      ئەوەی کە لە چیرۆکی لالۆ فێری بووین ئەوەیە کە ئەو منداڵێکی ئاساییە و تەنها کەمێک ئەرکی زیاترە و پێویستی بە پاڵپشتییە. ئێمە سوپاسی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکەین بۆ هاوکاری کردنمان و هەروەها سوپاسی کۆمەڵگا دەکەین کە ئێستا زیاتر وریای شێوازی مامەڵەکردنن لەگەڵ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت. 

      چیرۆکی ژیانی لالۆ بەردەوامە و ئێمەش وەک منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامین لە پاڵپشتی کردن و هاوکاری کردنی هەر منداڵێک پێویستی بە هاوکاری بێت. 

      بۆ خوێندنەوەی چێرۆکی سەرکەوتنی منداڵان هاوشێوەی لالۆ سەردانی ماڵپەرەکەمان بکەن. 

      https://www.ksc-kcf.org/ckb/success-stories

      چیرۆکی سەرکەوتنەکانی دیکە

      ئازا ئارام

      5/31/2024

      ئازا ئارامی حەوت ساڵان دەڵێت " من بە حاڵەتی درزی لێو و مەڵاشوو لەدایکبووم، چوار نەشتەرگەریم ئەنجام داوە، یەکەمین نەشتەرگەریم لەتەمەنی سێ مانگیدا بوو"
      "من ئێستا تەندروستیم زۆر باشە و دەتوانم زۆر بەباشی قسە بکەم، هاوڕێ و خوێندنگاکەم خۆشدەوێ."

      ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی دابین دەکات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی تەندروستیان هەیە .

      poster-new.jpg

      چیرۆکی هیوا و چاککبوونەوەی ڕەیان

      8/6/2024

      چیرۆکی هیوا و چاکبوونەوەی ڕەیان

      ڕەیان جوتیار بناسە، کچێکی  وریاو زیرەک کە چیرۆکەکەی نیشاندەری ئەنجامی کارکردنی بێوچان و دڵسۆزانەی تیمە تەندروستییەکانە. 

      ڕەیان لە ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری کەرکوک  لەدایک بووە و هەڵگری حاڵەتی درزی لێو و مەڵاشوو بووە، هەر لە سەرەتای تەمەنییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو بووەتەوە. 

      لە ساڵی ٢٠٢١، لە کاتێکدا هێشتا یەک ساڵان بوو، دکتۆر سۆمەرلاد گەیشت و هیوایەکی بەخشیە ڕەیان و خێزانەکەی، لە رێگەی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەکی گرنگ.

       ڕەیان لەو ساڵەدا سێ نەشتەرگەری سەختی بۆ ئەنجامدرا، کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چاکبوونەوە.  و لە هەمان کاتدا پشکنین و چارەسەری بەردەوامی بۆ کراوە لەلایەن دکتۆر نەوزاد . خۆشبەختانە ڕەیان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەکی ترە بۆ تەواو چاکبوونەوەی. 

      ڕەیان و دوو خوشکەکەی لەگەڵ خێزانەکەیان لە شاری کەرکوک  دەژین،  سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە هاتوونەتە ڕێگای هێشتا منداڵێکی پڕ لە خۆشەویستی و جۆش و خرۆشە و حەز بە یاریکردن  و وێنەکێشان دەکات. دایکی ڕەیان دەڵێت جوانترین  تایبەتمەندی کچەکەی میهرەبانییە کە تەنانەت لە ناخۆشترین کاتەکانیشیدا ئەم ڕەفتارەی لە بیر ناکات. 

      ئەمڕۆ ڕەیان دەدرەوشێتەوە،  ئەم گەشتە بۆ ئەو تەنها سەرکەوتن نییە بەسەر ئاستەنگە جەستەییەکانیەوە  بەڵکو گرنگی چاودێری کردنی بەردەوام و ئەو دەرەنجامە ئەرێنیانەی کە بە دوای خۆیدا دەیهێنێت دەخاتە ڕوو.

      چیرۆکی ڕەیان گرنگی  کار و پڕۆژانەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و لایەنە هاوبەشەکانی دەخاتە ڕوو بۆ  دابین کردنی هاوکاری  پزیشکی و چاودێری بەردەوام و بەدواداچوون . و هەروەها نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی خەڵکی ببینن  پشتگیری و هاوکاری بەردەوام دەتوانێت کاریگەرییەکی باشی هەبێت لەسەر ژیانی منداڵان و خێزانەکانیان .

      poster-2new.jpg

      یەکەمین هەنگاوەکانی ئەحمەد لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی پشت

      9/1/2024

      ئەحمەد بەهائەدینی ١٧ ساڵان،  لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی پشت بە سەرکەوتوویی،  بەهیوایەکی زۆرەوە هەنگاو دەنیت بەرەو چاکبوونەوە. ڕێکخراوی  منداڵپارێزی کوردستان هاوکارێکی باش بوو بۆ گۆڕینی ژیانی ئەحمەد بەرەو باشتر.

      نەشتەرگەرییەکە لەلایەن د.کاردۆ سەلاحەدین ڕەئوف، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و دکتۆر ئاودێر عەبدولرەزاق و و تیمی نەشتەرگەری مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە. بە پێی شارەزاییان لەو بوارەدا دڵنیای دەدەن کە بڕبڕەی پشتی ئەحمەد بە تەواوی ڕاستکراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاریییەک ڕوو بدات لە حەبلی شەوکی و دەمارەکان.   

      لەساڵی ٢٠٢١ ەوە، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەسەرکەوتوویی ٢٢ نەشتەرگەری ئەنجامداوە، و ئەحمەد یەکێکە لە سوودمەندەکان. سوپاس بۆ هاوکارییەکانی هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی نێودەوڵەتی کە لەلایەن د. کاردۆ لە وڵاتی سوید  سەرپەرشتی دەکرێت.

      ئەحمەد سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت" سوپاسی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و نەخۆشخانەی شار و هەموو پزیشکەکان دەکەم" چیرۆکی ئەحمەد ڕەنگدانەوەی هێزی کاری هاوبەشی کۆمەڵگایە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گرنگ بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیانە.

        بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چیرۆکی چاکبوونەوەی ئەحمەد سەردانی ئەم لینکە بکە.

      IMG_9786.jpgIMG_9784.jpgIMG_9791.jpgIMG_9790.jpgIMG_9916.PNG

      ڕاڤان، لە ململانێوە بەرەو سەرکەوتن

      9/26/2024

      ڕاڤان ئەبوبەکری تەمەن ٥ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، هەڵگری حاڵەتی زگماکی مەڵاشووە. سەرەڕای ئاستەنگەکان، هەنگاوی ڕاڤان بەرەو چاکبونەوە بەڵگەیە بۆ ئازایەتی و خۆڕاگری و هیوای ئەم منداڵە شیرینە.

      لە ساڵی ٢٠١٩دا، خێزانی ڕاڤان  سەردانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ دابینکردنی چارەسەر بۆجگەرگۆشەکەیان. لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا راڤان سێ نەشتەرگەری سەختی بۆ ئەنجامدراوە بۆ چاکردنەوەی شێواوی دەم ولێوی. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی و پێداویستییەکانی  دابینکرد بۆ ئەنجامدانی دوو لەو نەشتەرگەرییانە. و هەروەها د. نەوزاد چەمەنی کارمەندێکی دڵسۆزی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، لە نزیکەوە چاودێری ڕاڤان دەکات و بە بەرەوامی ڕاهێنانی ئاخاوتن و ژێیە دەنگییەکانی بۆ ئەنجام دەدا. بەخۆشخاڵیەوە بەهۆی ئەم چارەسەرانەوە تەندروستی ڕاڤان لە ئێستادا زۆرباشە ودەتوانێت بە ڕوونی و باشی بدوێت و چێژ ببینێت لە ژیانێکی ئاسوودە و خواردنی خۆراکە دڵخوازەکانی.

      چیرۆکی خۆڕاگری و سەرکەوتنی ڕاڤان و ئومێدی بۆ داهاتوویەکی گەش، بە دڵنیایەوە بە هۆی خزمەتگوزاری بەردوام و دڵسۆزی خێزانەکەی و پسپۆرانی تەندروستی و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بووە. ئێمە شانازی دەکەین بەوەی بەشێک بووین لەم ڕێگایەی ڕاڤان، چاکبوونەوە وسەرکەوتنی بەسەر ئاستەنگەکاندا هیوا بەخشە بۆ زۆرێک لە کەسانی تر.

      poster-3new-ksc.jpg

      چیرۆکی هیوا بەخشی یارا

      10/2/2024

      من ناوم یارا عەلی، تەمەنم ١١ ساڵە، لە شاری کەرکوک دەژیم. ماوەی حەوت ساڵە بە بەردەوامی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرم لە نەخۆشخانەی هیوا.

      لەوماوەیەدا، ڕوبەڕووی ئاستەنگی زۆر بومەتەوە، بەڵام من سوپاسگوزارم بۆ ئەو پشتگیری و خۆشەویستییە بەردەوامەی کە لەلایەن ستافی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە پێمبەخشراوە، هەمیشە و لەهەموو هەنگاوێکدا لەگەڵم بوون و هاوکارم بوون لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگووزاری تەندروستی دەروونی.

      هەروەها دەمەوێت سوپاسێکی تایبەت پێشکەش بکەم بە ستاف و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا. شارەزای و خزمەتی ئەوان ڕۆڵی سەرەکی هەبووە بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە تێبپەڕێنم و بوونە هۆی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانم. 

      پەیامی من بۆ هەموو ئەوانەی کەدەجەنگن لەگەڵ نەخۆشیدا ئەوەیە کە تکایە بەهێز بن و سەربکەوەن بەسەر نەخۆشیەکدا، بەیەکەوە دەتوانین بەرەنگاری کاتە سەختەکان ببینەوە و سەربکەوین.

      سوپاسی منداڵپارێزی کوردستان دەکەم کە هەمیشە پشتیوان و هیوا بەخشبوون بۆ من لەم ماوە سەختەدا. میهرەبانی و خۆبەخشی ئێوە ئیلهامبەخش بووە بۆ ئەوەی باوەڕم بە داهاتوویەکی گەشاوە هەبێت.

      بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چیرۆکی یارا و ئەزموونی لە تێپەڕاندنی شێرپەنجە سەردانی ئەم IMG_1536.JPEGبکە

      ئەزموونی مەیڤی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      11/3/2024

      مەیڤی محمد منداڵێکی شیرینە کە تەمەنی یەک ساڵ و نیوە و لە شاری سلێمانی دەژی، مەیڤی ڕووبەڕووی ناڕەحەتییەکی زۆر بووەتەوە لەیەکەم ساتی لەدایکبوونیەوە بە بەردەوامی چارەسەری بۆ حاڵەتی درزی لێو و مەڵاشووە بۆ ئەنجامدراوە. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان  هەنگاو بە هەنگاو  هاوکار و پشتیوانی ئەم کیژۆڵەیە بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. 

      لە سێیەمین مانگی ژیانیدا، لەلایەن پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری د.لوقمان عەبدولقادر یەکەمین نەشتەرگەری و لە حەوت مانگیدا دووەمینی  بۆ ئەنجامدرا. لەم ماوەیەدا ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی و پشتگیری دەروونی و ڕێنمایی دابینکردووە بۆ خێزانەکەی بۆ دڵنیا کردنەوەیان لەوەی ئەوان لەم ڕێگایەدا تەنیا نین.

      کارمەندی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان د. نەوزاد چەمەنی بە بەردەوامی ڕاهێنان ئەنجامدەدات بۆ مەیڤی بۆ هاوکاریکردنی لە پڕۆسەی چاکبوونەوەکەیدا.

      لە ئێستادا مەیڤی بەرەو چاکبوونەوە هەنگاو دەنێت بە سەرکەوتوویی و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا چەند چارەسەرێکی ددانیشی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ جێگیرکردنی تەندروستی بە تەواوی.

      چیرۆکی چاکبوونەوەی مەیڤی ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان پابەندبوون بە وەی هەموو منداڵێک شایستەی ژیانێکی تەندروست و داهاتوویەکی ڕۆشەنە.

      poster-3new-ksc2a.jpg

      یادگار شاخەوان: هەنگاونان بەرەو ژیانێکی تەندروست

      11/23/2024

      یادگار شاخەوان منداڵێکی ئازا و شیرینی ٥ ساڵانە و دانیشتووی قەزای کەلارە، یادگار لە تەمەنێکی کەمەوە ڕووبەڕووی ناڕەحەتی زۆر بووەتەوە، چەندین نەشتەرگەری تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە بۆ جێگیرکردنی باری تەندروستی و هاوکاری کردنی بۆ ئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵگا بێتەوە بە ئەوپەڕی تەندرووستی و باوەڕبەخۆبوونەوە. 

      لە کەلار یەکەمین نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئەمە سەرەتایی ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە بوو کە لە ژیانی یادگار ڕوویدا. لە شاری سلێمانی دووەم نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا لە لایەن دکتۆری بە توانا دکتۆر لوقمان عەبدولقادر، ئەم نەشتەرگەرییە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە پرۆسەی چاکبوونەوەی ئەم کوڕە خوێن شیرینە. 

      لە ژێر سەرپەرشتی د.نەوزاد، ڕاهێنەری ئاخاوتن لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، یادگار بە بەردەوامی چارەسەری ئاخاوتنی بۆ ئەنجامدەدرێت. ڕاهێنانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری هەبووە لەسەر پەرەدان بە تواناکانی بۆ پەیوەندی کردن و لە ئێستادا دەتوانێت بە ڕوونی و بە باشی پەیامی خۆی بگەیەنێت. 

      لەمڕۆدا، یادگار دڵخۆش و تەندرووستە، چیرۆکی یادگار بەڵگەیەکە بۆ نیشاندانی گرنگی خزمەتگوزارییە تەندرووستیەکان و بەدواداچوون و پابەندبوونی ڕێکخراوەکان وەک منداڵپارێزی کوردستان بۆ هاوکاری کردنی منداڵان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش.

      poster-ksc-4.jpg

      هەنگاوەکانی ئادەم بەرەو چاکبوونەوە

      12/22/2024

      ئادەم هەڵۆ منداڵێکی دوو ساڵانی ژیر لە شاری کەرکوکەوە، نمونەی یەکێکە لە پڕۆژە سەرکەوتووەکانی  بەرنامەی تەندروستی منداڵپارێزی کوردستانەوە پێشکەشدەکرێت بە منداڵان. ئادەم هەر لە ساتی لەدایکبوونیەوە کێشەی تەندروستی هەبووە کە کاریگەری هەبوو لەسەر ڕوخساری و قسەکردنی، گەشتی ئادەم بەرەو چاکبوونەوە لەتەمەنێکی منداڵییەوە دەستی پێکرد بەهاوکاری هەوڵە هاوبەشەکان و شارەزایانی بواری پزیشکی.

      بە هاوکاری بەرنامەی تەندروستی منداڵپارێزی کوردستان ئادەم سێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە لەلایەن د.برایان سۆمەرلاد بەڕێوبەری ڕێکخراوی کلێفت، کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەرەبەرە چاکبوونەوەی ناڕێکییەکانی دەموچاووی و باشتربوونی تەندروستی.

      لەدوای نەشتەرگەرییەکان لەبەردەوامی چارسەرەکەیدا، ئادەم لە ڕێگەی د.نەوزاد چەمەنی ستافی منداڵپارێزی کوردستان ڕاهێنانی ئاخاوتن بۆ ئەنجامدەدرێت تا بتوانێت بەڕوونی بدوێت ومتمانە و باوەڕبەخۆبوونی زیاتربێت.

      چیرۆکی ئادەم بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ دەرخستنی کاریگەری هەڵوێستی پێشوەختە، چاودێری تایبەت وپشتگیری بەردەوام. منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە بەردەوام بوون لە دابینکردنی چارەسەر بۆ منداڵانی وەک ئادەم تا بتوانن گەشەبکەن و تەندرووستبن و بگەن بە ئاوات هیواکانیان.

      پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان هیوای داهاتوویەکی گەش دەبەخشێتە کیژۆڵەیەکی هەرزەکار

      1/15/2025

      سەرەڕای لەدەستدانی باوکی لە ئەنجامی تیرۆرکردنی لە ساڵی ٢٠١٧، دایکیشی لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە ساڵی ٢٠٢٢ گیان لەدەست دەدات، کچێکی ١١ ساڵان بە هیوای داهاتوویەکی گەش و بەدیهێنانی خەونەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان،کەلار دەژی.

      بە پشتیوانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە یەکێکە لە سوودمەندەکانی پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان. لە ڕێگەی ئەو هاوکارییە داراییەی پڕۆژەکەوە توانیویەتی بەردەوام بێت لە خوێندن و ژیانێکی ئارام و دوور لە کێشە بژی لەگەڵ خوشکە گەورەکەی.

      بەهۆی ناز پێدانی خوشکە گەورەکەی سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیری کردووە خوشکەکەی لە هەستی دایکایەتی بێ بەش نەکردووە و وەکو دایکێک ئاگاداری خوشکەکەی بووە و پشتیوانی دەکات. ئەو پشتیوانییەی منداڵپارێزی کوردستان دابینیدەکات بۆیان هەلێک دەدات بەم خێزانە بۆ مانەوە وهەنگاونان بەرەو ژیانێکی شایستەتر.

      لە ڕێگەی سەردانی بەردەوامی ستافی منداڵپارێزی کوردستان کە بێوچان کاردەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە هەمەجۆرەکانی، ئەمەش نەک تەنها بە دابینکردنی هاوکاری دارایی بەڵکو لە ڕێگەی پاڵپشتی دەروونی و هاوکاری کردنیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە و خوێندن.

      0T6A9193-2.jpg 

      ژیان، خەونەکان، خۆڕاگری

      لە ئێستادا ئەم سودمەندە خوێندکاری شەشەمی بنەڕەتییە و چێژ دەبینێت لە ساتە بەنرخەکانی ژیانی، کاتەکانی خۆی بەسەردەبات بە یاری کردن لەگەڵ پشیلە، وێنەکێشان و تەماشاکردنی فیلم. چوون بۆ شاری یاری زۆر دڵخۆشی دەکات و زۆر حەز بە خواردنی دۆڵمە دەکات و ئەگەر هەموو ڕۆژێکیش بیخوات لێی تێر نابێت.

      سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی کەمی هەیە، بە ئومێدەوە دەڕوانێتە جیهانی دەوروبەری.

      هەرەوەها هەستی خۆی دەربڕی وتی "حەزدەکەم ئەم ژیانە ڕێکبکەمەوە لەبەر ئەوەی زۆر بەسەر یەکدا تێکشکاوە. هەروەها مرۆڤەکان دەبێت زیاتر بچنە ناو سروشت و لە سروشت نزیک ببنەوە. پێمخۆشە کە گەورەکان زیاتر لە هەستی ئێمە تێبگەن، کە چیمان ئەوێت و چیمان ناوێت".

      خەونی ئەوەیە رۆژێک لە ڕۆژان ببێت بە پزیشک، تابتوانێت چارەسەری نەخۆشەکان بکات بۆ ئەوەی تەندروستبن و باشتر بژین.

      بانو ئازاد عەبدولڕەحمان، لێپرسراوی پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان وتی" لەکاتێکدا ئەم فریشتەیە دەبینین گەورە دەبێت و چاوەکانی دەدرەوشێنەوە، کاریگەری قوڵی بەخشندەیی و کاری بەکۆمەڵمان بیردەهێنێتەوە". هەروەها وتیشی" بەیەکەوە، دەتوانین تۆی هیوا بچێنین و تۆش دەتوانیت منداڵێک سپۆنسەر بکەیت و ژیانێک بگۆڕیت".

       

      پڕۆژەی گرتنەخۆ چ گۆڕانکارییەک دروست دەکات؟

      پڕۆژەی گرتنەخۆی بەرنامەی پاراستنی منداڵی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١ ەوە بە بەردەوامی خزمەت پێشکەش بە منداڵانی بێسەرپەرشت و کەمدەرامەت دەکات. لە ڕێگەی هاوکاری داراییەوە، بەرنامەکە هاوکاری منداڵان دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خوێندن و دووربن لە کارکردن و سەربەرزانە بژین. پڕۆژەکە پاڵپشتی دارایی لە سپۆنسەر و کەسانی خێرخواز لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان وەردەگرێت. بێجگە لە هاوکاری دارایی، ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی دابین دەکات بۆ منداڵان.

        

      داواکاری بۆ پشتیوانی و بەشداریکردن

      چیرۆکی ئەم کچە شیرینە بەڵگەیە بۆ بەهێزی منداڵان و کاریگەری پشتیوانی کۆمەڵگا. بە سپۆنسەرکردنی منداڵێک دەتوانیت هەلێک ببەخشیتە منداڵانی دیکە، لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان. بەیەکەوە دەتوانین داهاتوویەکی باشتر و گەشاوەتریان بۆ فەراهەم بکەین.

       

      بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان، سەردانی ئەم لینکە بکەن

      یاخود ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە  [email protected]

      دڵسۆزی تۆ دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە دروست بکات لە ژیانی منداڵێک.

      IMG_5445.jpg

      هێڤار هەردی: چیرۆکی هێز و سەرکەوتن

      2/20/2025

      هێڤار هەردی ساڵی ٢٠١٨ لەدایکبووە، هەڵگری حاڵەتی ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشووە. هیڤار ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە لە ماوەی تەمەنیدا بەڵام بە هاوکاری ستافی دڵسۆزی منداڵپارێزی کوردستان، چوار نەشتەرگەری هەستیاری بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا ( دوو نەشتەرگەری مەڵاشوو و نەشتەرگەرییەکی لێو و ددانەکانی). چارەسەرەکان هەلی داهاتوویەکی تەندرووستیان پێ بەخشی.

      سەرەڕای چاودێری تەندروستی، هێڤار بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن د. نەوزاد چەمەنی کارمەندی منداڵپارێزی کوردستان ڕاهێنانی ئاخاوتنی بۆ ئەنجامدەدرێت. بە سووربوون لەسەر ئامانجەکەی و هەوڵدان توانیویەتی هەنگاوێکی باش بنێت لە چارەسەرەکەیدا.

       

      لە ئێستادا هێڤار حەوت ساڵە و لە پۆلی یەکی بنەڕەتییە لەم دواییانەدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە بۆ خۆی، ئەویش بە دەستهێنانی نمرەی ١٠٠ لە سەرجەم بابەتەکانی خوێندنگادا. هەوڵ و ماندووبوونی خۆی و پاڵپشتی خێزانەکەی و بەخێوکەران هۆکار بوون بۆ سەرکەوتنی.

      چیرۆکی هێڤار بەڵگەیە بۆ کاریگەری زوو وەرگرتنی چارەسەر و چاودێری بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی دەرەنجامی باش. منداڵپارێزی کوردستان وەک هەمیشە پابەندە بە هاوکاریکردنی منداڵانی وەک هێڤار بۆ ئەوەی زاڵببن بەسەر ئاستەنگەکاندا و تەندروست و پارێزراوە بن.

      0T6A9868.jpeg

       

      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      5/12/2025

      چیرۆکی لالۆ: چیرۆکی خۆشەویستی و متمانە و ئومێدی باوکێک بۆ منداڵەکەی 

      ئەمە چیرۆکی لالۆیە کە لەلایەن ڕێبین خواڕەحمی باوکییەوە دەگێڕدرێتەوە و باس لە ئەزموونی لالۆ دەکات لەژیانیدا.

      WhatsApp Image 2025-04-29 at 12.08.10 PM.jpeg  

      لە سەرەتاوە لالۆ تەمەنی سێ ساڵ بوو کە زانیمان هەڵگری ئۆتیزمە، لە ڕووی دەرونییەوە من و دایکی زۆر ڕوخاین، تێکەڵاوی کۆمەڵگامان نەئەکرد و خۆشمان تێکەڵاو نەدەبوین چونکە هەستمان دەکرد کۆمەڵگا بە چاوێکی دیکەوە دەڕواننە لالۆ و ئەمەش ئازاری دەداین. بەڵام وردە وردە گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە چیتر نەیشارینەوە و تێکەڵاوی کۆمەڵگەی بکەین.

       
      دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دروست 

      لە کۆتایدا درکمان بەوەکرد کە لالۆ بە ڕاستی چی پێویستە، بردمان بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان، کات و خۆشەویستی و پشتیوانی خۆمان پێ بەخشی بۆ ئەوەی هاوکاریبین لە ئەنجامدانی ڕۆتینی ڕۆژانەی و بەشداری کردن لە چالاکییە پەروەردەییەکان، کە ئەمەش بووە هۆی بەدی کردنی گۆڕانکارییەکی باش. 

      دەرەنجامی سەرسوڕهێنەر 

      ئێستا لالۆ تەمەنی ١٢ ساڵە دەتوانێت بەباشی بخوێنێتەوە  و بنوسێت بە هەردوو زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی  و ژمارەکانیش دەزانێت و لە بیرکاریش زۆر باشە، پشت بەخۆی دەبەستێت بۆ نانخواردن و چوون بۆ دەستشۆر و چواردەوری خۆی دەناسێت و تەرکیز و سەرنجی باشتربووە، بۆ هەموو شوێنێک دەیبەین لەگەڵ خۆمان  بۆ ناو خەڵک و خزم و کەسوکار و بۆ پارکەکان و بۆ گەشت و سەیران. ئەو بەشێکە لە ژیانی ئێمە. 

      جیهانی لالۆ 

      لالۆ چێژ دەبینێت لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی حەزی پێدەکات. هەروەک مەلەوانی ئەو مەلەوانێکی زۆر باشە و بەردەوام مەلە دەکات هەروەها پاسکیلسواری دەکات و حەزی لە میوزیک و گۆرانییە بەتایبەت پیانۆ. حەز بە وەرزش دەکات و خولیای سەیرکردنی یاریی تۆپی پێ هەیە و زۆربەی یاریزانان و پێشکەشکارە وەرزشییەکان دەناسێت. 

      هەموو منداڵێک شایەنی هەلێکە

      ئەوەی کە لە چیرۆکی لالۆ فێری بووین ئەوەیە کە ئەو منداڵێکی ئاساییە و تەنها کەمێک ئەرکی زیاترە و پێویستی بە پاڵپشتییە. ئێمە سوپاسی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکەین بۆ هاوکاری کردنمان و هەروەها سوپاسی کۆمەڵگا دەکەین کە ئێستا زیاتر وریای شێوازی مامەڵەکردنن لەگەڵ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت. 

      چیرۆکی ژیانی لالۆ بەردەوامە و ئێمەش وەک منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامین لە پاڵپشتی کردن و هاوکاری کردنی هەر منداڵێک پێویستی بە هاوکاری بێت. 

      بۆ خوێندنەوەی چێرۆکی سەرکەوتنی منداڵان هاوشێوەی لالۆ سەردانی ماڵپەرەکەمان بکەن. 

      https://www.ksc-kcf.org/ckb/success-stories

      Logo

      بەخشینەکانت کارەکانمان ئاسان دەکەن بەهۆی ئێوەوە، کارەکەمان دەتوانێت بەردەوام بێت.

      ئێستا ببەخشە
      • چی دەکەین
      • ئێمە کێین
      • دەربارەی ئێمە
      • ئەرک و دیدگا
      • نامەیەک لە دامەزرێنەری منداڵپارێزی کوردستانەوە
      • بڵاوکراوەکانمان
      • بەشداریبکە
      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      گەلەری وێنەهەواڵەکانڕاپۆرتەکانKSC WebmailKSC Portal
      Location in the map.
      نەخشە بکەرەوە
      پەیوەندیمان پێوەبکە: 408, Rizgary Hapsa Xani Naqib St. Slemani, Kurdistan region of Iraq. +964 53 330 1040

      Copyright ® Kurdistan Save the Children