ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپەینێکی هۆشیاری سەرتاسەری تیشک دەخاتە سەر شێرپەنجەی منداڵی
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپەینێکی هۆشیاری سەرتاسەری تیشک دەخاتە سەر شێرپەنجەی منداڵی
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەڕێگەی هەڵواسینی فلێکسی هۆشیاری و کردنەوەی پێشانگای هونەری و ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاری بۆ کۆمەڵگا، لەماوەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هۆشیاری دەدات سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی.
١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
لە میانەی هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ گرنگیدان بە تەندروستی منداڵ، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی هێنا بە چالاکییەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی لەلایەن پڕۆژەی ئارا لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
چالاکییەکان بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکانی منداڵان و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی Childhood Cancer International (CCI) لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، کە ئەمەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
لە مانگی ئەیلول ٢٠٢٤، پڕۆژەی ئارا لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجامدا بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئاستەنگەکانی شێرپەنجەی منداڵی و گرنگیدان بە بابەتەکە و هۆشیارکردنەوە و پەیوەندی کردن بە کۆمەڵگا. چالاکییەکان پێکهاتبوون لە:
1. هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر بیلبۆرد: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بۆ گەیاندنی پەیامی شێرپەنجەی منداڵی بە زۆرترین کەس لە سەرانسەری ناوچەکە.
2.ئەنجامدانی پێشانگای هونەری: زنجیرەیەک لە پێشانگای هونەری لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئەنجامدران بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە. و لەم ڕێگەیەوە توانرا سەرنجی زۆرێک لە سەردانیکەران و میدیا ناوخۆییەکانیان بۆخۆیان ڕابکێشن، لە ڕێگەی نیشاندانی خۆڕاگری و بەهرەمەندی ئەم چارەخوازە منداڵانە.
3. هەڵواسینی لۆگۆ: بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ هەڵواسینی لۆگۆی قردێلەی زەرد بە ئۆتۆمێلی گشتی، کە هێمای ڕووبەڕووبونەوەی شێرپەنجەی منداڵییە. ئامانج لەم هەڵمەتە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لە مەودایەکی فراوانتردا.
4.بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هۆشیاری: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەند ڤیدیۆیەکی هۆشیاری بەرهەمهێنا و بڵاویکردەوە، کە لەم ڕێگەیەوە پسپۆڕانی تەندروستی لە سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوەی گرنگیان دەربارەی هەڵە تێگەیشتنەکانی دایک و باوکان سەبارەت بە شێرپەنجە و زانیاری ڕاست و زانستییان خستەڕوو بۆ کۆمەڵگا.
5.ڕوناککردنەوەی بینای ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراو بە ڕوناکی ئاڵتونی: لە مانگی ئەیلول، ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانڕوناککرایەوە بە ڕەنگی ئاڵتونی وەک هێمایەک بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ڕێکخراوەکەمان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەم بابەتە.
6.بەشداری کارمەندەکان: کارمەندانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەهەموو پڕۆژە و ئۆفیسەکان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بە پۆشینی قردێلەی ئاڵتوونی لە ماوەی مانگەکەدا ئەمەش بۆ جەختکردنەوە لە پابەندبوونی هەمیشەیی ڕێکخراو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ شێرپەنجەی منداڵی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
7.دابینكردنی پشتگیری دەروونی و كۆمەڵایەتی بەردەوام: ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە بەردەوامی ھاوكاری دەروونی و كۆمەڵایەتی و دارایی پێشكەش دەكات بە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەكانیان لە نەخۆشخانەكانی ھیوا لە سلێمانی و نانەكەلی لە ھەولێر و سەنتەری ژین لە دھۆك، ئەم سەنتەرانە خزمەتێكی زۆر پێشكەشدەكەن بە پەنابەران و ئاوارە و خانەخوێ، كاردەكەن بۆ دابینكردنی چارەسەری پێویست بۆیان. كارمەندانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیش ھەمیشە ئامادەن بۆ چاودێریكردنی تەندرووستی دەروونی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەكانیان.
هەڵمەتی بەردەوامی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە مانگی شێرپەنجەی منداڵی بنەمایەکە بۆ بانگەشەکردن بۆ چالاکی وپڕۆژە تەندروستییەکان. لە ڕێگەی بەشداری چالاک لە هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی بە پشتگیریکردنی منداڵانی ناوچەکە بۆ پاراستنی تەندروستیان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆیان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren