News / ماراسۆنی بەڵێ بۆ ژیان نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر
ماراسۆنی بەڵێ بۆ ژیان نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر
ماراسۆنی بەڵێ بۆ ژیان نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر
Recent News
خوێندکارانی خوێندنگەی شەهید جەبار چالاکییەکی هۆشیاری ژینگەیی ئەنجامدەدەن
9/2/2025
سلێمانی، ١٧ نیسان ٢٠٢٥
لە ڕۆژی جیهانی ژینگەی کوردستان، خوێندکارانی خوێندنگەی شەهید جەبار هەستان بە ڕێکخستنی ئیڤێنتێک بۆ ئاماژەدان بەو مەترسییە ژینگەییانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگاکەمان دەبێتەوە و هەروەها خستنەڕووی کۆمەڵێک چارەسەری نوێ لە پێناو بنایتنانی داهاتوویەکی باشتر.
لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر پێشکەشکردنی ژمارەیەک سیمینار و پڕۆژەی تایبەت لەلایەن خوێندکارانەوە، دەربارەی بابەتەکانی ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە، پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگەی شارەکان. لە ڕێگەی ئەم جۆرە چالاکییانەوە خوێندکاران بەرپرسیارێتی و هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن بەرامبەر گرنگی پاراستنی ژینگە.
خوێندنگەی شەهید جەبار ناوەندێکی پەروەردەیی تایبەتی بێ بەرامبەرە، لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی خوێندنی یەکسان بۆ خوێندکاران.
لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە خوێندکارانی خوێندنگەی شەهید جەبار، پابەند بوونی خۆیان بە پاراستنی ژینگە و تواناکانیان بۆ بەشداری کردن بە شێوەیەکی چالاکانە لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا دووپاتکردەوە.





دڵخۆشکردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا
9/2/2025
سلێمانی، ٢٦ نیسان ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئارای سەر بە منداڵپارێزی کوردستان گەشتێک ڕێکخرا بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی. منداڵەکان هاوشانی خێزانەکانیان ئامادەبوون لە نمایشی شانۆگەری (ماسییە ڕەشە بچووکەکە)، کە ئامانجی هاندانی منداڵان بوو تا هیوایان لەدەست نەدەن و بوێر بن و بەردەوام بن لە هەوڵدان و کۆشش تا بتوانن زاڵبن بەسەر کاتە سەختەکاندا، هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ منداڵان تا بوانن چێژ ببینن لە چیرۆکێکی پەروەردەیی هەمەڕەنگ و پەیامدار.لە کۆتاییدا منداڵان و خێزانەکانیان ڕۆژێکی خۆشیان بەسەر برد و یادگاری خۆشیان تۆمارکرد و بۆ چەند ساتێک دورکەوتنەوە ژینگەی نەخۆشخانە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی ئارا سەردانی ئەم لینکە بکە


مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان – چوارتا یادی ڕۆژی جیهانی پاراستنی ژینگە دەکاتەوە
9/2/2025
تیمی پزیشکی نەشتەرگەری ئیتاڵی چەند نەشتەرگەرییەکی هەستیاریان ئەنجامدا بۆ منداڵان لە شاری سلێمانی
9/2/2025
سلێمانی، ١٣ نیسان ٢٠٢٥
عێراق – منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری بەشی خێرخوازی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە تیمێکی نەشتەرگەری دڵی ئیتاڵییان بانگهێشتکرد بۆ هەرێمی کوردستان. تیمەکە لە ڕێکەوتی ٥ تا ١٣ نیسانی ٢٠٢٥ نەشتەرگەری و پشکنینیان ئەنجامدا بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی زگماکی دڵیان هەیە.
تیمە ئیتاڵییەکە پێکهاتبوون لە نۆ کەسی شارەزا لە بوارەکانی نەشتەرگەری دڵی منداڵان، پزیشکی بێهۆشکەر، پزیشکانی بەشی چاودێری چڕ، پەرستار و پێرفیوژنیست کە سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیان کرد لە شاری سلێمانی. تیمەکە پشکنینیان بۆ ٢٧ منداڵ کرد و شەش نەشتەرگەری ئەنجامدرا، هەندێک لەو منداڵانەی چارەسەریان وەرگرت کێشیان ١٠ کیلۆ بوو و بە خۆشحاڵییەوە بەرەبەرە هەنگاو دەنێن بەرەو چاکبوونەوە. یەکێک لەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامدران حاڵەتێکی هەرە دەگمەن و هەستیار بوو، منداڵەکە دڵی لەدەرەوەی قەفەزەی سنگی بوو.
لە میانەی سەردانەکەیان چاویان کەوت بە خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی منداڵپارێزی کوردستان و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا. لە گفتوگۆکاندا جەخت کرایەوە لە بەردەوام بوون لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری زیاتر و بەکارخستنی سەنتەرە نوێیەکەی دڵی منداڵان لە سلێمانی. هەروەها هەردوو لایەن تاوتوێی چۆنیەتی بەشداربوونی تیمە ئیتاڵییەکەیان کرد لەم پڕۆسەیەدا تا بتوانن هاوکاربن لە بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەکان و دڵنیابوونەوە لە خزمەتکردن بە زۆرترین منداڵ لە هەرێمی کوردستان.
منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە بەردەوام بوون لە کاری هاوبەش لەگەڵ تیمە نێودەوڵەتییەکان بۆ دڵنیا بوونەوە لە فەراهەمکردنی ژیانێکی تەندروست بۆ هەموو منداڵێک بێ جیاوازی.








ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە بە درووشمی بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر
7/22/2025