- بڵاوکراوەکانمان
یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی دەربارەی منداڵان و گەنجان: مافەکان، ئاڵنگارییەکان و چارەسەرەکان
دەنگی منداڵان و گەنجان و ئەو داهاتووەی کە شایستەیانە
سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
NOVEMBER 3-4 2026
کورتەیەک دەربارەی کۆنفرانسەکە
زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەربارەی منداڵان و گەنجان پێشکەشدەکات. بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، کەسانی ئەکادیمی و بڕیاردەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە گرنگانەی کە کاریگەری هەیە لەسەر منداڵان و گەنجان لە عێراق و جیهان بە گشتی.
ئامانجی کۆنفرانس
کۆنفرانسەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی زانیاری و دروستکردنی پەیوەندی نوێ و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و بیروبۆچونەکان لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە. ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی و ئەنجامدانی پانێلی گفتوگۆ بەسەرپەرشتی کەسانی بە ئەزموون. هەروەها بەشداربووان زانیاری وەردەگرن دەربارەی بابەتەکانی مافەکانی منداڵان و پەروەردە و تەندروستی و پاراستن و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری. لەدەرەنجامدا گفتوگۆکان دەتوانن هاوکاربن بۆ بەستنەوەی توێژینەوە ئەکادیمییەکان بە ئەزموونی کرداری و مەیدانی.
زانیاری سەرەکی
کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی پێشووی یەکەمی عێراق بەڕێوەدەچێت و ڕێکدەخرێت لەژێر چاودێری:
· پرۆفیسۆر د. کۆسار محمد على، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
· بەڕێز سارا لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
بابەتەکانی کۆنفرانس
ئاشنا بن بە بابەتە سەرەکییەکانی کە دەخرێنەڕوو لە کۆنفرانسەکەدا
1
کارکردنی منداڵان و سیستەمی پاراستنی منداڵ
هۆکارە ڕیشەییەکان و پاڵنەرە (کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان)ی تایبەت بە کارکردنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
کاریگەرییە کورت و درێژخایەنەکانی کارکردنی منداڵان لەسەر پەروەردە، تەندروستی و خۆشگوزەرانی منداڵان.
چوارچێوەی پاراستنی بەرکار لە ئێستادا، بۆشاییەکان و ئاستەنگەکانی جێبەجێکردن.
کاریگەرییەکانی رێگریکردن، وەڵامدانەوە و چاکسازی.
2
پەروەردەی گشتگیر و پەروەردەی تایبەت
ئاستەنگە کۆمەڵایەتی، کلتووری و دامەزراوەییەکان لە بەرامبەر (سیستمی تێکەڵاوکردن) پەروەردەی گشتگیر.
هەڵسەنگاندن و بەڕێوەچونی پرۆسەی دەستنیشانکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ناسینەوە، هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
شێوازەکانی وانەوتنەوە، ژینگەی فێربوون و توانای مامۆستایان.
ڕێنمایی و سیستەمی پشتیوانی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
3
کوالیتی و یەکسانی لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی منداڵان
ڕێگریکردن، دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییە لە پێشینەکانی منداڵان، بەتایبەت نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵی منداڵان.
خۆراک، گەشەکردن و بەرەوپێشچونی منداڵان، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان.
ئاڵۆزکاری هۆرمۆنی، میتابۆلیکی و دەماری منداڵان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی منداڵان بە گشتی و نەخۆشی دڵ.
چاودێری پەرستاری، چاودێری و بەڕێوەبردنی پزیشکی و مۆدێلی یەکگرتوویی پزیشکی، پەرستاری و چاودێری دەرونی و کۆمەڵایەتی.
دەستگەیشتن، کوالیتی و ئاستەنگەکانی سیستەمی تەندروستی کە کاریگەری لەسەر منداڵان دەکەن.
4
چوارچێوە یاساییەکان و کارگێرییەکان بۆ منداڵان و گەنجان
یاسا نیشتیمانی و هەرێمییەکان بۆ پاراستنی منداڵان و گەنجان.
یەکخستنی یاساکان لەگەڵ ستاندارد و پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی منداڵان.
بۆشاییەکان لە یاساکانی تایبەت بە منداڵان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن.
وەڵامدانەوەی یاسایی بۆ ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە گەنجان کە سەرهەڵدەدەن.
5
بەهێزکردنی گەنجان، دابینکردنی کار و گرتنەخۆی ئابووری
گەشەپێدانی لێهاتووییەکان، فێربونی رێگاکانی بەدەستهێنانی کار و بزنسی سەربەخۆ.
بێکاری گەنجان، کاری ڕێکخراو و ناڕێکخراو ، و هەلی کاری شیاو.
بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم بەشداریی ئابووری بۆ گەنجان.
سیاسەت و بەرنامەکانی پێشخستنی بژێوی ژیانی بەردەوام بۆ گەنجان.
6
بەشداریکردنی گەنجان، ڕابەرایەتی و بەشداری هاووڵاتی
بەشداریکردنی گەنجان لە بڕیاردان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی.
گەشەپێدانی سەرکردایەتی و پەروەردەی مەدەنی.
بەشداری تێکەڵ و گشتی کۆمەڵە پەراوێزخراوەکانی گەنجان.
میکانیزمەکان بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی گەنجان لە سیاسەتی گشتی.
7
ئاسایشی دیجیتاڵ، میدیا و تەکنۆلۆژیا
سەلامەتی ئۆنلاین، هێرشی ئەلیکترۆنی و مەترسییەکانی ئیستغلالکردنی دیجیتاڵی.
کاریگەری میدیا لەسەر ناسنامە، ڕەفتار و تەندروستی دەروونی.
شارەزایی و زانینی دیجیتاڵ و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تەکنۆلۆژیا.
وەڵامە یاسایی و پەروەردەییەکان بۆ ئاستەنگە دیجیتاڵەکان.
8
ژینگە، گۆڕانی کەشووهەوا و داهاتووی منداڵان
تێکچوونی ژینگەیی و مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشووهەوا کە کاریگەریی لەسەر منداڵان دەکەن.
کاریگەرییەکان لەسەر تەندروستی، پەروەردە، ڕاگواستن(ئاوارەبوون) و بژێوی ژیان.
دەستپێشخەرییەکانی چالاکی کەشوهەوا و هۆشیاری بە سەرکردایەتی منداڵان و گەنجان.
وەڵامی سیاسەت و کۆمەڵگا بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو.
9
کۆچی گەنجان، گواستنەوە و یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی
پاڵنەرەکانی کۆچی گەنجان و ئاوارەبوون.
کاریگەریی کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونی لەسەر گەنجان.
دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دامەزراندن و خزمەتگوزاری بۆ گەنجانی کۆچبەر.
یەکگرتنەوە(تێکەڵکردن)، نزیکبونەوەی کۆمەڵایەتی و وەڵامدانەوەی سیاسەت.
10
بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی گەنجان
هۆکارەکانی مەترسی و ڕێژەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەنێو گەنجان.
پەیوەندیەکان لە نێوان تەندروستی دەروونی، ئازاری دەروونی (تراوما) و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
ڕێکارەکانی ڕێگرتن، چارەسەرکردن و چاکسازی.
دەستێوەردانەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، خێزان و سیاسەتی گشتی.
کاتی ماوە بۆ کۆنفرانس
--
ڕۆژ
:
--
کاتژمێر
:
--
خولەک
:
--
چرکە
داواکاری بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە
بانگهێشتی توێژەران و پسپۆڕان و شارەزایان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانییان بۆ پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پوختەی توێژینەوە
August 27, 2026
لەماوەی ١٥ ڕۆژدا وەڵامی پوختەی توێژینەوەکان دەدرێتەوە
داواکاری بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی گفتوگۆ
هەروەها توێژەران و ڕێکخراوەکان دەتوانن پێشنیاری ئەنجامدانی پانێلی گفتوگۆ سەبارەت بە بابەتەکانی کۆنفرانسەکە پێشکەشبکەن.
پێشکەشکردنی پێشنیاری پانێڵڕێنماییەکانی پێشکەشکردن بۆ توێژینەوە پزیشکی و زانستە مرۆڤایەتیەکان و مرۆییەکان
گشت توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری سلێمانیی زانستە مرۆڤایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە. گۆڤاری سلێمانیی زانستەمرۆڤایەتیەکان، گۆڤارێکی ئەکادیمی هەڵسەنگێندراوی وەرزییە، زانکۆی سلێمانی دەریدەکات و توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکانی زانستە مرۆییەکاندا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی بڵاودەکاتەوە.
بینێرە بۆ:
[email protected] | [email protected]
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تێچووی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ.
بەشداربە لەگەڵمان لە کۆنفڕانسەکەدا
بەشێک بن لەم ئیڤێنتە گرنگە و بەشداربن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ منداڵان و گەنجان لە ناوچەکەدا.
2
ڕۆژ
5+
وتارێژەکان
100+
بەشداربووان
بۆ پەیوەندیکردن
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
سەرۆکی لیژنەی زانستی
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاسۆ فایق ساڵح
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری
شلێر سەردار ڕەمزی

