دابەشکردنی هاوکاری و دیاری جەژن لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا
منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەهاوکاری ژمارەیەک خێرخواز (هاوکاری ماددی و دیاری جەژن و جلوبەرگ و بەشەخۆراک)ی دابەشکرد بەسەر سودمەندانی رێکخراوەکەو ژمارەیەک خێزانی تر کەپێویستان بە هاوکاری بوو لەشارەکانی (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، قەڵادزێ، کەلار، کۆیە و چەمچەماڵ).





هاوکاریەکان بریتیبوون لە:
* ١٥٣٨ بەشەخۆراک
* ٦٥٠ کیس برنجی ٢٠ کیلۆگرامی
* ٢٢٠ کیس برنجی ٤.٥ کیلۆگرامی
* ٢١٨ مریشک و ٣٧ کیلۆ گۆشت
* بڕی ٧٨٥٠$ (حەوت هەزارو هەشت سەد و پەنجا دۆلار)