+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ئەنجامدانی وۆرکشۆپی منداڵی ئیشکەر / هەولێر

بەهەماهەنگی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و رێکخراوی یونسێف و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە لە ٢٧ و ٢٨ / ٢ / ٢٠٢٢، ئەنجامدرا بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارودەستەبەری کار لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و دهۆک و هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کارو بەشی یاسایی لە وەزارەتی کار و یەکەی پاراستنی منداڵ لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر.

لە وۆرکشۆپەکەدا بابەتەکانی دیاردەی منداڵی ئیشکەر و یاساکانی کاری عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان خرایە ڕوو
.بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چاودێری و بەدواداچونی منداڵانی ئیشکەر

Leave a Reply