+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

بەردەوامی پرۆژەی سیستمی چاودێری و پاراستن بۆ منداڵانی ئیشکەر لە شاری دهۆک

لەڕۆژانی 24 و 25 / 1 / 2022 تیمێک کە پێکهاتبوو لە سێ ئەندامیRDPP (پرۆگرامی پاراستن و گەشەپێدانی هەرێمی – یەکێتی ئەوروپا)، لەگەڵ دوو نوێنەری ڕێکخراوی ILO کاری نێودەوڵەتی، سەردانی ئۆفیسی دهۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیان کرد و بە دواداچونیان کرد بە شێوەیەکی مەیدانی بۆ ئەو شوێنانەی پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێدەکرێت، لە بەڕێوبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی – ئاکرێ، بەمەبەستی چاودێریکردنی چالاکییەکانی پڕۆژەکە، بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆو دانیشتنیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوبەرو و سەرپەرشتیارو ئەو کارمەندانەی کە ڕاستەوخۆ پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەن.
جێی ئاماژەیە پڕۆژەی ڕێگریکردن لە خراپترین شێوازەکانی منداڵی ئیشکەر، لە کۆمەڵگەی ئاوارەیی و ناوخۆیی و پەنابەران و کۆمەڵگەی خانەخوێ، لە پارێزگای دهۆک بە هاوبەشی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO و پاڵپشتی دارایی RDPP پرۆگرامی پاراستن و گەشەپێدانی هەرێمی – یەکێتی ئەوروپا جێبەجێدەکرێت.

Leave a Reply