26 Jan 2022ksckcf0 دڵخۆشکردنی منداڵانی کەمپی پەنابەرانی عەربەت ٩٤ منداڵ دڵخۆشبوون بەئەنجامدانی سەماو گۆرانی و پێشبڕکێ و یاری جۆراوجۆر کە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەساڵیادی دامەزراندنی باخچەی کازیوەی عەربەت ڕێکیخست. ئەم باخچەیە پرۆژەیەکی پەروەردەیی بێبەرامبەرە بۆ منداڵانی پەنابەری نیشتەجێی کەمپی عەربەت / سلێمانی، کە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە لەساڵی ٢٠١٥ دا دامەزراوە.