ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ مامۆستایانی باخچەی منداڵانی (هەنگ)
بە مەبەستی باشترکردنی شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵانی باخچە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەت و کێشە دەروونیەکان و ڕەفتاریەکانی منداڵ، منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ٥ / ١ / ٢٠٢٢، سیمینارێکی سەبارەت بە (چۆنیەتی مامەڵەکردن و ئاوێتەبونی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ منداڵ) ئەنجامدا بە بەشداری ٢٠ مامۆستای باخچەکە.



