پێشوازیكردنی منداڵان له ساڵی نوێی ٢٠٢٢
منداڵپارێزی کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و دڵخۆشکەر بۆ منداڵان و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی ٢٠٢٢ چەند چالاکییەکی ئەنجامدا:
٩٢٠ منداڵ دڵخۆشبوون و دیاری ساڵی نوێییان وەرگرت لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان (سەرا، سەرشەقام، چوارتا، بازیان، عەربەت، باخچەی منداڵانی کازیوە، سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت و کازیوەی حەسار لە کەرکوک)، منداڵەکان بەشداربوون لە چەند چالاکییەکی هونەری کە بریتیبوون (موزیک، گۆرانی، سەمای زومبا، هەڵپەرکێ، شانۆ، پیشانگەی هونەری شێوەکاری و ئاهەنگی لە دایکبوون).