یادی ٣٢ هەمین ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ
منداڵپارێزی کوردستان لە رۆژانی ١٥ بۆ ١٨ / ١١ / ٢٠٢١، لە ڕێگەی کازیوەکانی (سەرا، سەرشەقام، بازیان، چوارتا و عەربەت و حەسار/کەرکوک) چەندین چالاکی بە ئەنجام گەیاند لە قوتابخانەکانی ناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی و شاری کەرکوک کە بریتی بوون لە ناساندنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ بە نمایشکردنی شانۆ و کلیپکردنی گۆرانی و ئۆپەرێتی مافەکان و کردنەوەی پێشانگەی هونەری شێوەکاری کە سەرجەمیان مافەکانی منداڵیان تێدا بەرجەستە بوو.



