+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانی منداڵی نەبەکام World Prematurity Day

ڕۆژی ١٧ / ١١ / ٢٠٢١، رۆژی جیهانی منداڵی نەبەکام ڕۆژێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم دیاردەیە و چارەسەرکردنی.
كۆرپه‌ی نه‌به‌كام به‌و كۆرپانه‌ ده‌وترێت كه‌ هێشتا ماوه‌ی نۆ مانگییان ته‌واونه‌كردوه‌و لە دایک دەبن، به‌گشتی ته‌مه‌نیان له‌خوار 37 هه‌فته‌ی ماوه‌ی دووگیانبوونه‌وه‌یه‌، هاوكات كێشیان كه‌متره‌ له‌ كێشی كۆرپه‌یه‌كی ئاسایی تازه‌بوو، بێگومان ئه‌م كۆرپانه‌ش(پێویستیان به‌مانه‌وه‌ ده‌بێت له‌به‌شی چاودێری چڕ… تایبه‌ت به‌ منداڵان).
جێی ئاماژەیە بەهاوکاری منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ١٣ / ٦ / ٢٠٢١، بەشی تایبه‌ت به‌ منداڵانی نه‌به‌كام لە هەردوو نەخۆشخانەی د.جەمال بۆ منداڵان و منداڵبوونی فێرکاری لە سلێمانی کرایەوە کە منداڵپارێزی کوردستان ئەرکی دامەزراندنی ٢٢ ستاف لە نەخۆشخانەی د.جەمال بۆ منداڵان و ٢٠ ستاف لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەئەستۆگرتوە لەگەڵ دابینکردنی ١٠ حاضنە (Incubator) بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە ، پێشتریش لە مانگی ٦ ی ٢٠١٦ هەمان یەکەی نەبەکامی بە هەموو پێداویستیەکانیەوە لە نەخۆشخانەی شار کردەوە.

Leave a Reply