جالاکیەکانی پرۆگرامی پاراستنی منداڵ / شاری هەولێر
منداڵپارێزی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی هۆشیاری بۆ پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەی نانەکەلی/هەولێر، سەبارەت بە ( چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵانى توش بوو بە شێرپەنجە لە ڕووى دەروون دروستیەوە) وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ (٢٥) پەرستار کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو لە رۆژی ٢٠-٢١ / ١٠ / ٢٠٢١ لە هۆتێلى هکسۆس/هەولێر.





بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای ئەندامانی لیژنەی پاراستنی منداڵی ئيشکەر لە پڕۆژەی چاودێری و پاراستنی ئەو منداڵانەی ئیستغلال دەکرێن بۆ کارکردن لە شارى هەولێر منداڵپارێزی کوردستان وۆرکشۆپێکی لە رۆژی ٢٠ /١٠/ ٢٠٢١ ئەنجامدا سەبارەت بە بابەتەکانی پاراستنی منداڵ و بنەماکانی (چاودێریکردن و دەستنیشانکردن و ڕەوانەکردن)ی ئەو منداڵانەی ئیستغلال دەکرێن بۆ کارکردن لە شاری هەولێر.


