١٣ خوێندکاری یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە خوێندنگەی دواناوەندیی شەهید جەباری نمونەیین
١٣ خوێندکاری خوێندنگەی دواناوەندیی شەهید جەباری نمونەیی توانییان نمرەی بەرز بەدەستبێنن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠ – ٢٠٢١) و کۆی گشتی خوێندکارانی خوێندنگەکە نمرەی باشیان بەدەستهێناوە و لە ریزبەندی یەکەمەکانن.


* (برەو بڕیار) و (هێڤی شەفیق) و (نڤار سالار) کۆی نمرەی هەریەکێکیان ٧٠٠ نمرەیە و پله‌ی یەکەمیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریم به‌ده‌ستهێنا.




* (ئاریاس ابوبکر) و (ئینۆس سالار) و (مینا اکرم) و (هێلین کامەران) کۆی نمرەی هەریەکێکیان ٦٩٧.٩٩٨ بوو پله‌ی دووەمیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریم به‌ده‌ستهێناوە.





* (بێسان فەرهاد) و (راکۆ نەجمەدین) و (کانی گۆران) و (لۆنا جەلال) و (مەزن صالح) و (ڕاز کامەران) کۆی نمرەی هەریەکێکیان ٦٩٦ بوو پله‌ی سێیه‌میان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوە.





خوێندنگەی شەهید جەباری نموونەیی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەلایەن منداڵپارێزەوە دامەزراوە لە پێناو ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت خوێندکارێک بەبێ جیاوازی، ئەم خوێندنگەیە بەڕێوەدەبرێت لەلایەن منداڵپارێزەوە بەهاوبەشی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی.
منداڵپارێزی كوردستان پیرۆزبایی له خوێندكاران و خانەوادەکانیان دەکات و دەستخۆشی لە ده‌ستەی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنگەکە دەکات.