+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پێشکەشکردنی دیاری بۆ منداڵ

منداڵپارێزی کوردستان بە پابەندبوون بە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا چەند چالاکیەکی ئەنجامدا بە مەبەستی دڵخۆشکردن و پاڵپشتیکردنی منداڵەکان و خێزانەکانیان:
*ڕۆژی ١٧ / ٨ / ٢٠٢١، ژمارەیەک منداڵ کە لە سەنتەری ژین دهۆک چارەسەر وەردەگرن لە ساڵیادی لەدایکبوونیاندا دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانی ئاهەنگێک بۆیان و وەرگرتنی شیرینی و دیاریەکانی منداڵپارێزی کوردستان.
* ڕۆژی ١٥ / ٨ / ٢٠٢١، منداڵپارێزی کوردستان دیاری پێشکەش بەو منداڵانەکرد کە لە نەخۆشخانەی هیوا – Hiwa hospital / سلێمانی چارەسەر وەردەگرن، منداڵەکان بە یاریکردن كاتێكی خۆشیان بەسەربرد و دڵخۆشبوون.
*منداڵێکی ژیری تەمەن ٩ ساڵ چارەسەر وەردەگرێت لە نەخۆشخانی هیوا / سلێمانی، خەون و ئاواتی ئەوەبوو بوکێکی گەورە و پێداویستی وێنەکێشانی هەبێت!
منداڵپارێزی کوردستان وەک پاڵپشتیەکی دەرونی بوکێکی گەورە و پێداویستی وێنەکێشانی کردە دیاری بۆ منداڵەکە و زۆر دڵخۆش بوو بە دیاریەکان.

Leave a Reply