کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەری کانۆ
منداڵپارێزی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی World Learning و کۆمپانیای Kano Computing بۆ جاری سێهەم خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەری کانۆیان لە رۆژی ٢٠ / ٦ / ٢٠٢١ دەستپێکرد کە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام دەبێت و لە ئێستادا زیاتر لە ١٢٥ منداڵ لە (مەڵبەندی رۆشنبیری کازیوەی منداڵان – عەربەت لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت / سلێمانی و مەڵبەندی رۆشنبیری کازیوەی منداڵان –چوارتا) لە خولەکە سودمەندن.



لە دەستپێکی پرۆژەکەدا بۆ ماوەی دووهەفتە ڕاهێنان بە ١٠ کارمەندی منداڵپارێزی کوردستان کرا وەک ئامادەکاری بۆ وتنەوەی وانەکان لە کازیوەی منداڵان لەکۆتایدا بڕوانامەیان پێشکەشکرا.
ئامانجی پرۆژەکە گەشەپێدانی توانای داهێنانی منداڵانە لەڕێگەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و زمانی پرۆگرامداڕێژی (کۆدین)ی کۆمپیوتەر و فێربوونی چۆنیەتی بەستنی پارچەکانی کۆمپیوتەر.