15 Aug 2021ksckcf0 وۆرکشۆپی پاراستنی منداڵ / سلێمانی منداڵپارێزی كوردستان لە ڕۆژی ٩ و ١٠ / ٨ / ٢٠٢١، ۆرکشۆپێکی سەبارەت بە (بنەماکانی پاراستنی منداڵ و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا) لە ئۆفیسی سلێمانی ئەنجامدا. لەوۆرکشۆپەکەدا ٢٠ کارمەندی منداڵپارێزی کوردستان لە ئۆفیسەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەشداربوون. مەبەست لەم ۆرکشۆپە بەرزكردنەوەو گەشەپێدانی ئاستی زانیاری و تواناکانی کارمەندەکان بوو سەبارەت بە پاراستنی منداڵ.