+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی کارامەیی گەنجان

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆژی ١٥ی تەموزی وەک ڕۆژی جیهانیی کارامەیی گەنجان دیاریکرد بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی گەنجان و دروستکردن پەرەپێدانی تواناکانیان لەپێناو دەستکەوتنی هەلی کار یان دەستپێکردنی کاری تایبەت بە خۆیان.

منداڵپارێزی کوردستان لەساڵی ١٩٩٨ەوە یەکەمین پرۆژەی سەنتەری چالاکی گەنجانی دامەزراندوە بە ئامانجی گەشەپێدان بە تواناو بەهرەی گەنجان و وەک درێژەپێدەری مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەکان و خزمەتکردن و دەرخستنی توانا شاراوەکانی گەنجان.

لە ئێستادا منداڵپارێزی کوردستان پرۆگرامی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان بەڕێوەدەبات کە ژمارەیان ٨ سەنتەرە لە شارەکانی (سلێمانی، دەربەندیخان، کۆیە، ڕانیە، کەلار، هەڵەبجە، خانەقین و شۆڕش) لە ڕێگەی خولی پیشەیی و بەشە جیاوازەکانیەوە خزمەت بە گەنجان دەکەن بەبێ جیاوازی.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی٢٠٢٠ دا، (٢٥٩, ٧٤) گەنج سودمەندی بەش و خولەکانی (کۆمپیوتەر، موزیک، شێوەکاری، وەرزش، خولی پیشەیی، فێربونی زمان و کۆڕو سیمناری ئەدەبی و ڕؤشنبیریی و زانستی) سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان بوون.

Leave a Reply