+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

دڵخۆشکردنی منداڵ لە شاری هەولێر و دهۆک

* ڕۆژی ١٦ / ٦ / ٢٠٢١، لەگەشتێکی پەلکەزێڕینەدا بۆ ماجدی لاند ٢٠ منداڵ کە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی / هەولێر چارەسەر وەردەگرن دڵخۆشبوون.
گەشتەکە منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری چەند خۆبەخشێک ئەنجامیدا و مەبەست لێی دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵەکان و دورخستنەوەیان بوو لە کەشی چارەسەری پزیشکی
نەخۆشخانە.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی دەستەی کارگێری ماجدی لاند بۆ ئەو یارمەتی و ئاسانكاریانەی پێشکەشیان کرد.
* ڕۆژی ١٥ / ٦ / ٢٠٢١، منداڵپارێزی کوردستان ئاهەنگێکی ڕۆژی لەدایکبوونی بۆ ١٠ منداڵ ئەنجامدا کە لە سەنتەری ژین / دهۆک چارەسەر وەردەگرن، لە ئاهەنگەکەدا دیاری ڕۆژی لەدایکبوون و شیرینی دابەشکرا.

Leave a Reply