+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ

ڕۆژی جیهانیی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ ساڵانە لە ١٤ی شوبات یاد دەکرێتەوە و مەبەستی سەرەکی لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەیە سەبارەت بە نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ و پشتگیریکردنی ئەو دایک و باوکانەی منداڵیان توشی جۆرێک لە جۆرەکانی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ بووە.
منداڵپارێزی کوردستان ساڵانە چارەسەری پێویست دابیندەکات بۆ چەندەها منداڵ لە ڕێگەی دابینکردنی بڕی تێچووی نەشتەرگەریەکە لە نەخۆشخانەکانی کوردستان، بانگهێشتکردنی تیمی پزیشکی بیانی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ناوخۆی کوردستان یان ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ هەمان مەبەست.
منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ نەشتەرگەری و قەصتەرەی عیلاجی بۆ ٢٤٧ منداڵ ئەنجامداوە لە ناوخۆی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە.

Leave a Reply