+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ئاهەنگ و شانۆگەری منداڵانی باخچەی کازیوە

ئەمرۆ منداڵانی باخچەی کازیوەی عەربەت لەساڵیادی دامەزراندنی باخچەکەیاندا دڵخۆش بوون و کۆمەڵێک گۆرانی و شانۆگەرییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، چالاکیەکانی منداڵەکان ئاماژەبوون بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باخچەی منداڵانی کازیوە پرۆژەیەکی پەروەردەیی بێبەرامبەرە بۆ منداڵانی پەنابەری نیشتەجێی کەمپی عەربەت / سلێمانی، کە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە لەساڵی ٢٠١٥ وە بەڕێوەدەبرێت بەمەبەستی برەودان بە لایەنی پەروەردەیی و فێرکاریی منداڵ و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو بۆیان دەرگاکانی بە ڕووی منداڵانی نیشتەجی کەمپەکە کراوەتەوە.

Leave a Reply