+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

تاقیکردنەوەی لێهاتوویی خوێندکاران بۆ قۆناغی حەوتەم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١

ژمارەیەک خوێندکار لە ڕۆژی ١٩ / ٨ / ٢٠٢٠، بەشداربوون لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی لە خوێندنگەی دواناوەندی شەهید
جەباری نمونەیی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی (٥٠ خوێندکار + ١٤ یەدەک) بەپێی سیستەمی خوێندنگەکە بۆ بەردەوامبوون
لە خوێندن لە قۆناغی حەوت. ئەم خوێندکارانە پێشتر فۆرمیان پێشکەش بە خوێندنگەکە کردبوو بۆ قۆناغی حەوتەمی ساڵی
.نوێی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١، کە بڕیارە ڕۆژی ٢٤ / ٨ / ٢٠٢٠، ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە خوێندنگەکە ڕابگەیەندرێت

خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەباری نموونەیی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە دامەزراوە لە پێناو
ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت خوێندکارێک بەبێ جیاوازی لە خوێندنگەیەکی نمونەیدا، ئەم خوێندنگەیە لەلایەن
.منداڵپارێزی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت

Leave a Reply