+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی گەنجان

ڕۆژی ١٢ ئاب ڕۆژی جیهانیی گەنجانە، ئەم ڕۆژە لە ساڵی(١٩٩٩) لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەک ڕۆژێک بۆ
گەنجان دیاری کراوە بەمەبەستی بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گەنجان لە بەرەوپێشچوونی جیهاندا و هاندانی گەنجان بۆ
بەشداریکردنێکی چالاکانە لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەدا، لەم ڕۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و گرنگی بە ڕۆڵی
.گەنجان دەدرێت

منداڵپارێزی کوردستان لەساڵی ١٩٩٨ەوە یەکەمین پرۆژەی سەنتەری چالاکی گەنجانی دامەزراندووە بە ئامانجی گەشەپێدان
بە تواناو بەهرەی گەنجان و وەک درێژەپێدەری مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەکان و خزمەتکردن و دەرخستنی توانا
شاراوەکانی گەنجان کە لە ئێستادا ژمارەیان ٨ سەنتەرە لە شارەکانی (سلێمانی، دەربەندیخان، کۆیە، ڕانیە، کەلار، هەڵەبجە و
.شۆڕش) لە ڕێگەی کاروچالاکی و خول و بەشە جیاوازەکانیەوە خزمەت بە گەنجان دەکەن بەبێ جیاوازی
جێی ئاماژەیە لە سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا (٧٧،٣١٦) گەنج سودمەندی
.کاروچالاکیەکانی بوون

Leave a Reply