یادی ٣٠ هەمین ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ
بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی منداڵ و ناساندنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵی
.ساڵی ١٩٨٩ پەسەندکراوی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
(منداڵپارێزی کوردستان لە رۆژانی ١٧ بۆ ١٩ / ١١ / ٢٠١٩، لە ڕێگەی کازیوەکانی (سەرا، سەرشەقام، بازیان، چوارتا و عەربەت
چەندین چالاکی بە ئەنجام گەیاند لە قوتابخانەکانی ناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی کە بریتی بوون لە ناساندنی
بەندەکانی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ بە نمایشکردنی شانۆ و گێرانەوەی چیرۆک کە سەرجەمیان مافەکانی منداڵیان
.تێدا بەرجەستە بوو
جێی ئاماژەیە پۆستەری ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ لە خوێندنگەکان هەڵواسرا و (١٨٠٠) منداڵ سودمەندبوون لەم
.چالاکیانەدا