ساڵیادی کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی
ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩، منداڵانی سودمەندی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یادی
پێنجەمین ساڵی کردنەوەی سەنتەرەکەیان و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵ پیشانگەیەکی شێوەکاری و چەند نمایشێکی
.گۆرانیان پێشکەش بە ئامادەبوانی یادەکە کرد
ئەم سەنتەرە پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێبەرامبەرە کە ئامانجی هەڵسەنگاندن و چاودێریکردن و ڕاهێنانی منداڵی خاوەن
پێداویستی تایبەتە لە ڕێگەی چالاکی و ڕاهێنانی تایبەت بە کەیسی هەر منداڵێک لە ڕووی پەروەردەیی، دەروونی، جەستەیی
.و تەندروستییەوە تا بتوانن لە داهاتوودا بگەڕێنەوە خوێندنگەی ئاسایی و ژیانێکی سەربەخۆ بژین
.جێی ئاماژەیە لەساڵی (٢٠١٤)وە تا ئێستا ٦٠٧ منداڵ سودمەندی سەنتەرەکە بوو