یادی ٢٧ ساڵەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری پەپولە
لە ٢٧ هەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری په‌پوله‌دا، منداڵپارێزی کوردستان پێشبڕكێیه‌كی ئەنجامدا به مه‌به‌ستی هاندان
.و بره‌ودان به توانا‌و به‌هره‌ی منداڵان
منداڵپارێزی کوردستان وەک نەریتێکی ساڵانە پێشبڕكێی په‌پوله ئەنجامدەدات کە له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه
.یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) ی به‌رهه‌مه‌كانی ( هۆنراوه، چیرۆك و تابلۆ ) دیاریده‌كرێن و خه‌ڵاتده‌كرێن)
لە پێشبڕكێی ئه‌مساڵیشدا وه‌ك ساڵانی پێش‌و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می هۆنراوه، چیرۆك و تابلۆی جوانمان به‌ده‌ستگه‌یشت
.و ٩ منداڵ توانیان ببنە براوەی پێشبرکێکە و خەڵاتکران. له ژماره (٢٥٨) ی په‌پوله‌دا به‌رهه‌مه خهڵاتگرهكان بڵاوکرایەوە
.سوپاس بۆ به‌شداربووانی پێشبڕكێكه
:ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه بریتین له
.هاندانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئاره‌زوی نوسین له ناخیاندایه، تا هه‌ست به‌بونی خۆیان ده‌كه‌ن و متمانه به خۆیان په‌یداده‌كه‌ن *
.هه‌وڵێك بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و بڵاوكراوه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان *
ڕاهێنانی هزری منداڵ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌و خه‌ڵات له چوارچێوه‌ی (كێبڕكێیه‌كی سه‌ربه‌رزانه)دا كه پێوه‌ری ده‌رچون *
.تەنها ماندوبون و تەقەلای خۆیان بێت
گۆڤاری پەپولە گۆڤارێکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی منداڵانە و یەکێکە لەو پرۆژانەی لەگەڵ دروستبوونی رێکخراوی
منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەستیکردووە بە کارکردن و یەکەم ژمارەی لە ساڵی ١٩٩٢ دەرچووه و لە ئێستادا
.ژمارە ٢٥٨ لە بەردەستی خوێنەراندایە