هوشیارکردنەوەی خێزانی ئەو منداڵانەی چارەسەر وەردەگرن
/ ڕۆژی ٥ / ٥ / ٢٠١٩، منداڵپارێزی کوردستان سیمینارێکی ڕێکخست بۆ ٢٨ خێزانی ئەو منداڵانەی کە لەنەخۆشخانەی نانەکەلی
,هەولێر چارەسەر وەردەگرن
سیمینارەکە سەبارەت بە (چاودێریکردنی شێرپەنجەی لیوکیمیا لە منداڵان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی) بوو کە تیایدا گفتوگۆ
کرا سەبارەت بە چۆنیەتی گونجانی خێزان لە رووی دەرونی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە وە
.کاریگەری لەسەر ژیانی خوشک و براکانی منداڵی نەخۆش
.ئەم سیمینارە بە سوپاسەوە لەلایەن قوتابی ماستەر لە کۆلیژی پەرستاری (سنور اسكندر احمد) پێشکەشکرا