+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پێشانگای کاری زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی

.منداڵپارێزی کوردستان لە ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەشداریکرد لە پێشانگای کاری زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی
ئەم پێشانگایە ساڵانەیە و دەرفەتێکە بۆ خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و
.پێشکەشکردنی  هەلی کارە بەخوێندکاران و دەرچوانی زانکۆکە

منداڵپاریزی کوردستان ماوەی ٦ ساڵە بەشداری پێشەنگاکە دەکات و جێی دڵخۆشییە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری زانکۆکە
و سەردانیکەری پێشانگاکە ساڵانە ئاشنای کاروچالاکییەکانمان دەبن و ژمارەیەک لەو خوێندکارانە ساڵانە ناوی خۆیان وەک
خۆبەخش لە ڕێکخراوەکەماندا تۆمار دەکەن و زۆربەیان لە منداڵیاندا خوێنەری گۆڤاری پەپولە بوون و سوودمەندی
.کازیوەکان یان سەنتەرەکانی گەنجان بوون

جێی ئاماژەیە ڕێکخەرانی ئەم پێشانگایە ساڵانە منداڵپارێزی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست لەتێچوی
.بەشداریکردن لەم پێشانگایەدا دەبەخشن

Leave a Reply