+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ئه‌مڕۆ، ٢١ی مانگی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکه. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ڕێـکخراوی یۆنیسـکۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ ١٧ی مانگی یازده‌ی ١٩٩٩ دانرا و دواتر له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ بڕیارێـک به‌ فه‌رمی کرا. لەم ڕووەوە یۆنسكۆ و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جەخت لەسەر گرنگی فێربوونی زمانی دایك دەكەنەوە.
زمانەکان یەکێکن لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی کەلەپوورە جیاوازەکان و ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵی پەسەندکراو لەلایەن نەتەوە یەککگرتووەکان لە بەندی ٢٩دا ئاماژە بە گرنگی مافی پاراستن و ڕێزگرتنی زمانی دایکی منداڵ دەکات وە هەروەها لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤیشدا لە چەند بەندێکدا جەخت لە گرنگی زمانی دایک کراوەتەوە

خوێندن بە زمانی دایك یارمەتی منداڵ دەدات كە مێشكی كراوە بێت و زۆر ئاسانتر لە بابەتەكان بگات، راستەوخۆ بیر بكاتەوەو بیركردنەوەی بەهێز بێت و یارمەتییان دەدات خێراتر زمانەكانی تری جیاواز لە زمانی دایكی فێربن.
جێی ئاماژەیە منداڵپارێزی کوردستان لەم یادەدا کۆمەڵێک چالاکی هونەری ئەنجامدا لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان (چوارتا و بازیان) بەمەبەستی ناساندنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە منداڵان و ئامادەبووان

 

Leave a Reply