+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

گرنگیدان بە تەندروستی منداڵ

* منداڵپارێزی کوردستان به هاوكارى ڕێکخراوی (GIZ)ـى ئه‌ڵمانی لەڕۆژی ١٦ / ١٢ / ٢٠١٨ خولیكى بۆ چارەسەرکارە سروشتیەکانی (سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانەوەی منداڵان CRC) وه‌ (سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) کردەوە.

خولی ڕاهێنانەکان لە لایەن (دکتۆر ئەمیرتاش نەرەیان Dr Amitesh Narayan) له‌ وڵاتی هیندستانه‌وه بەڕێوەدەچێت.
ڕا‌هێنانەکان بۆماوه‌ی دوو هەفتە به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه‌ به‌ دوو به‌ش كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێكی بە تیۆری ده‌بێت له‌ ( سه‌نته‌ری فێركاری ڕاهێنانەوەی منداڵان CRC ) وه‌ بەشەکەی تری كرداریه‌ دوای نیوه‌ڕوان له‌ (سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ ڕۆژانە كۆمه‌ڵێك منداڵ سودمه‌ند ده‌بن له‌و چارەسەرە سروشتیانە، کە تا ئێستا ژمارەی سودمەندان ٣٠٠ منداڵن.

* منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ١٩ / ١٢ / ٢٠١٨ بەهەماهەنگی لەگەڵ گروپێک خۆبەخشی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵانەی لە (نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی) چارەسەر وەردەگرن، چەند چالاکییەکی میوزیکی ئەنجامدا، وە لە کۆتاییدا دیاری بەخشرا بە منداڵان.

Leave a Reply