+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

کردنەوەی خولی توانا کۆمەڵایەتیەکان و کارامەییەکانی ژیان

بەمەبەستی شیاندنەوەو گەڕاندنەوەی نەوجەوانانی سزادراو بۆ ناو کۆمەڵگە و بەهێزکردنی توانا کۆمەڵایەتیەکان و کارامەییەکانی ژیان لای نەوجەوانان لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی منداڵپارێزی کوردستان خولێکی تایبەت
.بەم بوارەی کردەوە

خولەکە لەچوارچێوەی پرۆژەی دادوەری نەوجەواناندا ماوەی ١٠ ڕۆژی خایاند کە ١٢ نەوجەوان سودمەند بوون، ڕۆژی ٦ / ١٢ / ٢٠١٨ بڕوانامەی بەشداریکردن و خەڵات بەسەربەشداربواندا دابەشکرا،  دواتر منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕاهێنەری خولەکە (کاروان محەمەد فەرەج) کرد.هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی دادوەری نەوجەوانان منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستای لەش جوانی  (یوسف حسین اللە موراد) کرد کە بۆ ماوەی ٦ مانگ ڕاهێنانی وەرزشی لەش جوانی بە
.٨ نەوجەوانی ناو چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی کردووە

Leave a Reply