+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

بەردەوامی لە بەڕێوەبردنی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێ بەرامبەرە کە ڕاهێنانی جەستەی و پەروەردەیی دابیندەکات بۆ خزمەتکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ٢٥ / ١١ / ٢٠١٨ ، بۆ جاری دووەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکردەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گشتی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی/ سلێمانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو


ئەم پرۆژەیە گرنگی دەدات بەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە لەناوەندە پەروەردەییەکاندا تا بەردەوام بن لە خوێندن وەک منداڵێکی ئاسایی، ئەم منداڵانە بەشێوەیەکی زانستی ڕاهێنانیان پێدەکرێت بەمەبەستی دوانەکەوتنیان و تێکەڵاوکردنیان لەگەڵ منداڵی تردا کە هەست بە جیاوازی نەکەن و دانەبڕێن لێ
جێی ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە لەساڵی (٢٠١٤) ەوە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گشتی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دامەزراوە و تا ئێستا ٥٦٢ منداڵ سودمەندبوون لەم سەنتەرە

Leave a Reply