+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پشتگیریی دەروونی منداڵی نەخۆش دوای وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانی ئەو منداڵانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیەو لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن ، منداڵپارێزی کوردستان لە ڕۆژی 23 / 10 / 2018 سیمینارێکی ڕێکخست بۆ 13خێزان کە منداڵەکانیان لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر چارەسەر وەردەگرن سەبارەت بە ( پشتگیریی دەروونی ئەو منداڵانەی دوای وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەلگە لەلایەن خێزانەوە ).

لە سیمنارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان و کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەروەها تیشک خرایە سەر چۆنیەتی گونجاندن لە ڕووی دەرونی و کۆمەڵایەتی بۆ نەخۆش و خێزانەکانیان.
جێی ئاماژەیە ئەم سیمینارە بە سوپاسەوە لەلایەن توێژەری دەروونی مامۆستا (کازم زرار احمد) پێشکەشکرا.

Leave a Reply