+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پاڵپشتیکردنی دەروونی منداڵ و خێزانەکانیان

بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتیی منداڵی نەخۆش، ،منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ گەشتێکی پەلکەزێڕینەی بۆ ماجدی مۆڵ لە شاری سلێمانی بۆ ژمارەیەك منداڵی توشبووی شێرپەنچە و خێزانەکانیان ئەنجامدا.ا
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی ماجدی مۆڵ (گەیم لاند، کومپەر بێك) دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان.ا

* منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی بۆ ٨ سودمەندی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت سازکرد. کاری ئەم سەنتەرە هەڵسەنگاندن و چاودێریکردن و ڕاهێنانی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە ڕێگەی چالاکی و ڕاهێنانی تایبەت بە کەیسی هەر منداڵێک لە ڕووی (پەروەردەیی، دەروونی، جەستەیی و تەندروستییەوە) تا بتوانن لە داهاتوودا بگەڕێنەوە خوێندنگەی ئاسایی و ژیانێکی سەربەخۆ بژین.ا
لە ئاهەنگەکەدا، چەند نمایشێکی گۆرانی و هەڵپەرکێ پێشکەش بە ئامادەبوان کرا لەلایەن منداڵانی سوودمەندی سەنتەرەکە.ا
ئامانج لەم چالاکیە هەوڵدانە بۆ بڕوابەخۆبوونی منداڵان و دەرخستنی بەهرەو تواناکانیان و دڵخۆشکردنیانە.ا

Leave a Reply