+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

خولێکی ڕاهێنانی پاراستنی منداڵ لە شارەکانی بەغداد و سلێمانی

پاش ئەنجامدانی یەکەم پێداچونەوە لە شاری هەولێر، لەسەر داواکاری گروپی کاری نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی منداڵ و گروپی كاری پاراستنی منداڵ لە عێراق، منداڵپارێزی كوردستان بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ڕێبەری (لایەنی كەمی ستانداردەكانی پاراستنی منداڵ -Child Protection Minimum Standards) بە هاوکاری ڕێکخراوی (یونسیف) خولێکی ڕاهێنانی بۆ ڕێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی عێراق لە
شارەکانی بەغداد و سلێمانی بەئەنجام گەیاند.

لە هەریەک لەو خولانەدا تیشک خرایە سەر ٦ ستاندارد کە بریتیبوون لە(هەماهەنگی، منداڵی ئیشكەر، تەنگەژەی دەرونی و کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردنی كەیس، بەهێزكردنی ڕۆڵی خێزان، یەکخستنی پاراستنی منداڵ و سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە و بوژانەوەی ئابوری).

کۆی سەرنج و تێبینیەکان، لەڕێی منداڵپارێزی کوردستانەوە دەگاتەوە بە گروپی کاری نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی منداڵ.

 

Leave a Reply