+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

مانگی ئەیلول مانگی هۆشیارکردنەوە بەرامبەر شێرپەنچەی منداڵی

منداڵپارێزی کوردستان ساڵانە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەرامبەر شێرپەنچەی منداڵی و ئاشناکردنیان بە نیشانەکانی.


منداڵپارێزی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە کەمپەینێکی ئەنجام دا کە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانەکانی شێرپەنچەی منداڵی و مافەکانی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنچە لە بنکە تەندروستییەکانی شارۆچکەکانی ( ڕانیە، قەڵادزێ، سەنگەسەر، کەلار و دەربەندیخان)

بنکە تەندروستییەکان بریتی بوون لە :-

-نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.

-نەخۆشخانەی نوێ ی شەهیدانی قەڵادزێ

– کلینیکی ڕاوێژکاری بەیانیان/ ڕانیە

– نۆڕینگەی دەرەکی ڕانیە.

– نەخۆشخانەی بابەگوڕگوڕ.

– نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

– مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر قاسم.

-مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان.

– مەڵبەندی تەندروستی شێروانە.

– مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان.

– نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان.

Leave a Reply