+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پاڵپشتیکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی

 منداڵپارێزی کوردستان رۆژی 19 /9 / 2018 بە هەماهەنگی لەگەڵ گۆشەی ئەمریکی بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی چارەسەر وەردەگرن، چالاکی ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی ئەنجام دا.

وە هەروەها لەلایەن( گۆشەی ئەمریکی) چەند چالاکییەکی هونەری پێشکەش بە منداڵان و خێزانەکانیان کرا و سوپاسنامە یپێشکەش بەدایکی منداڵەکان کرا بۆ بەردەوام پێشکەش کردنی هاوکاری بە منداڵەکانیان بە بێ هیلاك بوون. لە کۆتاییدا دیاری بەخشرا بە منداڵان.

منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی11 / 9 / 2018 ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون و گەشتی پەلكە زێرینەی بۆ (30) منداڵ کە لە نەخۆشخانەی نانەكەلی / هەولێر چارەسەر وەردەگرن لە ماجدی لاندئەنجامدا،بە هاوکاری چەند خۆبەخشێک کە مەبەست تێیدا دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و دورخستنەوەیان بوو لە کەشی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانە كە تیایدا منداڵەکان بە کردنی کۆمەڵێک یاری جۆراو جۆر كاتێكی خۆشیان بەسەر برد و دڵخۆشبوون لە کۆتایدا دیاریان بەسەر دابەشکرا، سوپاس بۆ ئەو یارمەتی و ئاسانكاریانەی لەلایەن ماجدی لاند و هەفتە بازار پێشکەش کرا.

 

 

 

Leave a Reply