+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانیی پەنابەران لە کەمپی عەربەت/سلێمانی

منداڵپارێزی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەران، ٢٠١٨/٦/٢٠، بەهەماهەنگی ڕێکخراوی CDO و UPP و UNHCR ژمارەیەک چالاکی ئەنجامدا لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت- سلێمانی کە پێشانگایەکی شێوەکاری و کاری دەست و نمایشی گۆرانی و سەمای لە خۆگرتبوو. ١٠٧ منداڵی سوودمەندی باخچەی کازیوەی منداڵان و مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵان-عەربەت لە چالاکییەکان بەشداربوون و ٤٠٠ پەنابەری کەمەکە ئامادەی چالاکییەکان بوون.
جێگەی ئاماژەیە، کە منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت- سلێمانی پرۆژەی باخچەی منداڵانی کازیوە و مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵان-عەربەت بەڕێوەدەبات بە مەبەستی دابینکردنی شوێنێکی پارێزراو بۆ منداڵان تا لە پەروەردە و ڕۆشنبیریی دانەبڕێن.

Leave a Reply