کورتەیەک لە چالاکییەکانی منداڵپارێزی کوردستان لە مانگی ئایاردا:
* دوورخستنەوەی ٥٣ منداڵ (٢٣ منداڵیان ئاوارەبوون و ٤ منداڵیان پەنابەربوون) لە کارکردن کە لە مەترسیدابوون لە هۆتێل و کافتریا و شوێنە گشتییەکان لەلایەن تیمی گەرۆک و گەرانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان.
* پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و کۆمەڵایەتی بە ٣١ منداڵ (٥ منداڵیان ئاوارەبوون) کە لە مەترسیدابوون و دابینکردنی خێزانی جێگیرەوە بۆیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خوێندن.
* دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەری، دەرمان و بیستۆکی گوێ بۆ ٢١ منداڵ (٤ منداڵیان ئاوارەبوون) منداڵی نەخۆشی زگماکی.
* بەردەوامی خول و وانەی نافەرمی بۆ ١٢١٦ منداڵ (٤٩ منداڵیان ئاوارەبوون و ٥٤٠ منداڵیان پەنابەربوون) لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان لە شاری سلێمانی، بازیان و چوارتا.
* دابینکردنی هاوکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ ١١ منداڵ کە بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسادا هەیە لە پرۆژەی دادوەری نەوجەوانان.
* ٧٤ کارمەند و دکتۆر لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی موچەی مانگانەیان لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە بۆ دابیندەکرێت.
* بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ٥٩ دایک و باوک سەبارەت بە پاراستنی منداڵ.
* پێشکەشکردنی ڕاهێنان و بەدواداچوونی تەندروستی بۆ ١٤٣ منداڵ لە سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجامدانی کۆبونەوەی مانگانە بۆ ٤٢ دایک و باوک سەبارەت بە منداڵەکانیان.