یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی منداڵ 2018
ڕۆژی جیهانیی منداڵان ساڵانە لە ١ی حوزەیران یاد دەکرێتەوە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی منداڵان و بیرخستنەوەی تاک و کۆمەڵگە بە مافەکانیان.
منداڵپارێزی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە ڕۆژانی ٢٠١٨/٥/٢٨ تا ٢٠١٨/٥/٣١ کۆمەڵێک چالاکی هونەری جۆراوجۆری ئەنجامدا وەک (موزیک، سەما، پێشانگای شێوەکاری و پاڵەوانێتی وەرزشی ههروهها بڵاوکردنەوەو هەلواسینی ژمارەیەک پۆستەری تایبەت بە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەمنداڵان لە خوێندنگە بنەڕەتیەکان و شوێنە گشتیەکانی ناو شاری سلێمانی). لەلایهن پرۆژە پەروەردەییەکانی (سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت، مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان (سەرشەقام، چوارتا،سەرا، عەربەت، بازیان) و باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی عەربەت)
نزیکەی ١٠٦ منداڵ بەشداری چالاکییەکانی کرد و ٥٨٤ منداڵ ئامادەی چالاکییەکان بوون.