+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

چالاکی پرۆگرامی پەروەردەی منداڵپارێزی کوردستان لە مانگی نیساندا

منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان هەوڵ دەدات کەشێکی ئارام بۆ فێربوون و گرنگیدان بە لایەنی هونەری و وەرزشی منداڵ دەستەبەربکات.
چالاکییەکانی پرۆگرامی پەروەردە لە نیوەی یەکەمی مانگی نیساندا:
* لە ڕۆژی ٨ /٤ تا ١٠ /٤/ ٢٠١٨، مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان/عەربەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە چالاکییەکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا کە بریتیبوو لە پاککردنەوەی کازیوەکە و خستنەڕووی چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە پاراستنی ژینگە.
* ڕۆژی ٦ / ٤ /٢٠١٨ یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان/سەرا و مەڵبەندی ڕۆشنبیری سەرا کرایەوە. لە یادەکەدا پێشانگایەکی وێنەیی شعری کرایەوە و موزیک لەلایەن منداڵانی سوودمەندی سەنتەرەکە پێشکەش بە میوانەکان کرا کە ٣٢ منداڵ تیایدا بەشداربوو.

Leave a Reply