+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

کارو چالاکی پرۆگرامی تەندروستی لە مانگی ٣ دا :

منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگای پرۆگرامی تەندروستی هەوڵدەدات خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەموو منداڵێک دابینبکات بەبێ جیاوازی.

لە مانگی ٣ی ٢٠١٨ پرۆگرامی تەندروستی چەندین چالاکی ئەنجامداوە:

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ١٥ منداڵ کە ٣ منداڵیان لە خێزانی ئاوارەکانی نیشتەجێی کوردستانن:

– ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ بۆ ٩ منداڵ لە ( کوردستان/ دهۆک، هندستان، ئیتاڵیا و ئێسرائیل).

– ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو بۆ ٤ منداڵ لە شاری دهۆک و هەولیر.

– ئەنجامدانی نەشتەرگەری مێشک بۆ ١ منداڵ لە وڵاتی ئێران.

– ئەنجامدانی نەشتەرگەری فەقەرات بۆ ١ منداڵ لە شاری سلێمانی.

* پرکردنەوەی ٦٩ فۆرمی تەندروستی نوێ بۆ منداڵی نەخۆش لە ناوچەکانی (هەولێر، کەرکوک، دهۆک، سلێمانی, بازیان, چه‌مچه‌ماڵ, ته‌كیه‌, باریكه, باینجان, هه‌ڵبجه‌ی شەهید, هه‌ڵبجه‌ی تازه‌, عه‌ربه‌ت). لە کۆی ئەو منداڵانە، ٧ منداڵیان لە خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کوردستانن.

* ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی لەلایەن پزیشکی منداڵپارێزی کوردستانەوە بۆ ١٣٤ منداڵ (٧٦ منداڵ/ سلێمانی، ١٢ منداڵ/ هەولێر، ٤٦ منداڵ/ دهۆک) کە ١٥ منداڵیان لە خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کوردستانن.

Leave a Reply