+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی هوشیارکردنه‌وه‌ی ئۆتیزم ٢٠١٨

ڕۆژی جیهانیی هوشیارکردنه‌وه‌ی ئۆتیزم، کە ساڵانە لە ڕۆژی ٢ی نیسان یاد دەکرێتەوە، ڕۆژێکی جیهانییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە ئۆتیزم و زوو دەستنیشانکردنی لە منداڵدا. ئۆتیزم کەمتوانایی پێشکەوتنی منداڵە لەڕووی پەیوەندی و بوارە کۆمەڵایەتییەکان.

منداڵپارێزی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی ئەم منداڵانە و خێزانەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرێوەدەبات کە بەشیکی منداڵی ئۆتیزم لە خۆدەگرێت و چەند ڕاهێنەرێکی قسەکردن و ڕەفتار ڕۆژانە ڕاهێنان بە منداڵەکان دەکەن.

منداڵپارێزی کوردستان لەم ڕۆژەدا، لە ڕێگای چەند چالاکییەک و بڵاوکردنەوەی لیفلێت و پۆستەر، تیشک دەخاتەسەر ئۆتیزم تا وەک کێشەیەکی تەندروستی بناسێنرێت کە لە گەشەدایە وه‌ توانا و بەهرەکانی منداڵانی ئۆتیزم بخاته‌ ڕوو.

Leave a Reply