+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

چالاکی پرۆگرامی پەروەردەی منداڵپارێزی کوردستان

منداڵپارێزی کوردستان پشتگیری مافی پەروەردە دەکات بۆ هەموو منداڵێک و لە ڕێگەی مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان هەوڵ دەدات کەشێکی ئارام بۆ فێربوون و گرنگیدان بە لایەنی هونەری و وەرزشی منداڵ دەستەبەربکات.

پرۆگرامی پەروەردەی منداڵپارێزی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدا لەوانە:

* ڕۆژی 15/ 1 / 2018، تیمێک لە ستاف و منداڵانی سوودمەندی کازیوەی چوارتا دیوار و هۆڵەکانی کازیوەکەیان نۆژەندکردەوە بە دروستکردنی وێنە لەسەر دیوارەکان. 10 منداڵی سوودمەندی کازیوە بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد.

1 (2) 1 (1)

* ڕۆژی 22 / 1/ 2018 نتەری ئەڵماس خۆبەخشانە قژی 24 سوودمەندی کچیان بری لە کازیوەی عەربەت لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت.

2 (2)

* ڕۆژی 25 / 1/ 2018، بەشی شانۆ و موزیکی کازیوەی سەرشەقام شانۆگەری (هاوڕێیانی پەپولە)یان نمایشکرد بۆ 155 منداڵی سوودمەندی کازیوەکە بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن.

3 (3) 3 (1)

Leave a Reply