+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆگرامی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان لە مانگی تشرینی یەکەمدا

سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام دەرگاکانی کراوەیە تا گەنجان توانا و ئارەزووەکانیان بەدەربخەن لە کەشێکی گونجاودا

چالاکییەکانی مانگی ١٠ی پرۆگرامی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان

 سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار: ١- کردنەوەی خولی ڕۆژنامەوانی بۆ ٥٨ فێرخواز بە هاوکاری (ڕادیۆی دەنگ و ئەکادیمیاى میدیاى ئەڵمانى *
.لە عێراق و ڕۆژنامەى نەوژین). ٢- ئەنجامدانی پێشبڕکێى (یارییە بچوکەکان) بە بەشداری ١٥ گەنج

سەنتەری چالاکی گەنجانی سلێمانی: ١- بەخشینی بڕوانامە بە ٢٠ سوودمەندی خولی ئارایشگا. ٢- بەردەوامی خولی شێوەکاری بە بەشداری ٥٠ سوودمەند *

 .سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆرش:١- ئەنجامدانی پاڵەوانێتی مەلەوانی بە بەشداری ٢٥ گەنج *

 سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان: ١- ئەنجامدانی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ بە بەشداری ١٥ فەرمانگە. ٢- بەخشینی بروانامە بە سوودمەندانی خولی کۆمپیوتەر *
(٦ سوودمەند) و خولی دەلاکی (١٥ سوودمەند). ٣- کردنەوەی خولێکی دەلاکی بۆ ١٢ گەنج

 سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە: ١- دابەشکردنی بڕوانامە بە بەشداربوانی خولەکانی( خولى دروستکردنى رۆبۆت بە سیستەمى ئاردۆینۆ *
.(خولى دەلاکى، خولى مونتاژ و خولى کۆمپیوتەر بۆ بەرنامەى ۆرد

.سەنتەری چالاکی گەنجانی خانەقین: ١- کردنەوەی خولێکی ئارایشتگەی ژنان بۆ ٣٢ گەنج *

.(سەنتەری چالاکی گەنجانی هەڵەبجە: ١- ئەنجامدانی ئاهەگێکی دەرچوون و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربوانی خولی(شێوەکارى و درومان *

           

Leave a Reply