+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان

له‌ یادی ٢٦ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان چه‌ندین ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دەزگای ڕاگەیاندن و دەزگای تەندروستی و کەسایەتی کە هەماهەنگ و پاڵپشتن لە کارو چالاکییەکانی منداڵپارێزی کوردستان ( بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی منداڵپارێز و بەڕێز شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی منداڵپاریزی کوردستان و بەڕێز د. لطیف رشید و دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاك و نەخۆشخانەی وێست ئای و ڕێکخراوی مەحەکی ئێرانی و کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان و … چەندین لایەن و کەسایەتییەکی دیکە

 به‌ چه‌پکه‌گوڵ پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی منداڵپارێزی کوردستانیان کرد و ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئاراستەکار و گشت به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی پرۆژه‌کانیان کرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشکه‌ش به‌ منداڵ و گه‌نجانیان کردووه‌ و ده‌یکه‌ن به‌ درێژایی ٢٦ ساڵ له‌ کارکردنیان له‌ بواره‌کانی ( پاراستنی منداڵ، گرتنه‌خۆ، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و گه‌نجان و ئاواره‌کان) به‌بێ جیاوازی

Leave a Reply