+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆگرامی پاراستنی منداڵ لە مانگی ئابی ٢٠١٧ دا

پرۆگرامی پاراستنی منداڵ لە منداڵپارێزی کوردستاندا، هەموو ئەو هەوڵ و کارو ڕێکارانه‌یه‌، کە ڕێگری دەکات لە ڕوودانی هەر شێوازێک لە شێوازەکانی توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردن و ئیستغلالکردنێک بەرامبەر بە منداڵ.

ئەم پرۆگرامە کۆمەڵێک پرۆژە و چالاکی لەخۆدەگرێت کە بریتییە لە پرۆژەکانی (پاراستنی ئەو منداڵانەی کە له‌ ژینگەی خێزانییان بێبەشن، هاوسەرگیریپێکردنی منداڵ، توندوتیژی بەرامبەر منداڵ، دادوەری نەوجەوانان، منداڵی ئیشکەر، ئەو منداڵانەی بازرگنیان پێودەکرێت و ئەو منداڵانەی بێبەشن لە ناسنامە)

 لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆگرامی پاراستنی منداڵ لە مانگی ئابدا:

* ١٠٦ نەوجەوان کە بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسا هەبووە سوودمەندی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان بوون و ٢٦٩ نەوجەوان سوودمەندی خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەی دادوەری نەوجەوانان بوون لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک و گەرمیان.

*لە رۆژی ١٦- ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ سیمینارێک بۆ كارمەندانی بنكەی پۆلیسی نەوجەوانانی هەولێر ئەنجامدرا سەبارەت بە مافەکانی منداڵ، پاراستنیان لە توندوتیژی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لە کاتی بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسا.

 

Leave a Reply