+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

نەخۆشخانەی دڵی كراوەی منداڵان

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ / ٨ / ٢٠١٧، ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان گرێبەستێكی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی واژۆ کرد و گرێبەستەكە تایبەتە بەڕێوەبردنی ئیش و كارەكانی نەخۆشخانەی دڵی كراوەی منداڵان لەشاری سلێمانی كە لە ئێستادا كارەكانی ئەو نەخۆشخانەیە لە سەرەتایدایە.

نەخۆشخانەی دڵی كراوەی منداڵان لەلایەن ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانەوە بەسستەمێكی پێشکەوتوو بەڕێوەدەچێت و چارەسەری پێویست بۆ منداڵی نەخۆشی دڵ دابیندەکات.

شایەنی ئاماژە پێکردنە کە لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ٣٤٨٠ منداڵی نەخۆشی دڵ تۆمارکر کراوەو سەرجەمیان چارەسەری پیویستیان بۆ ئەنجامدراوە لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان و لە ئێستادا ٧٨٠ منداڵی نەخۆشی دڵ چارەسەریان پێویستە کە منداڵپارێز بەردەوامە لە چارەسەرکردنیان و کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە چارەسەرەکان خێراتر دەکات بەڵام کێشەی نەخۆشی دڵی منداڵ بەردەوامەو ژمارەکەش بەپێی ئامارەکان لە زیادبووندایە

Leave a Reply