+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆژەی گەشەپێدانی توانای گەنجان

پرۆژەی گەشەپێدانی توانای گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان کار دەکات بۆ گەشەدان بە توانا و بەهرەکانی گەنجان بە کردنەوەی جورەها خول و ئەنجامدانی چالاکی بەردەوام.

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی گەنجانەوە سەنتەرەکانی گەنجان چەند چالاکیەکیی هۆنەری و رۆشنبیریان ئەنجامدا کە بریتیبوون لە ( چالاکی موزیک، کۆتاییهێنان بە هەندێک لە خولەکان و کردنەوەی پێشانگەی وێنەکێشان و دوورمان، ئەنجامدانی سیمینار و هتد.).

هەندێک لە چالاکییەکانی سەنتەرەکانی گەنجان لە مانگی ئابدا:

* سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە: ١- رێکخستنی ئاهەنگێک بۆ گرپی گیتاری سەنتەر و گروپی موزیکی سەنتەر.٢- ئەنجامدانی ٣ کۆری رۆشنبیری. ٣- ڕاهێنانى فێرخوازانى بەشی شێوەکاری لە کارکردن لەناو سروشتدا. ٤-کۆتاییهێنان بە خولێکی زمانی ئنگلیزی و عرەبی و تێنسی سەرمێز.

* سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆرش: ١- کردنەوەی خولێکی دەلاکی بۆ ٧٠ گەنج. ٢- کردنەوەی خولی زمانی فارسی بۆ ٢٠ گەنج. ٣- کۆتاییهێنان بە وەرزی یەکەمی خولە هاوینەییەکان.

* سەنتەری چالاکی گەنجانی خانەقین: ١- بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی خولى تیپەمیللیەکانى شارى خانەقین. ٢- کردنەوەی خولێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ٣٠ گەنج. ٣- کردنەوەی خولێکی دەلاکی بۆ ٦٥ گەنج.

* سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان: ١- کردنەوەی خولی تۆپی پێ بۆ ١٢٠ گەنج. ٢- بەردەوامی خولەکانی (موزیك ،كۆمپیوته‌ر ، وه‌رزش ، خولی دەلاکی و ئینگلیزی) ٣- کردنەوەی خولی بالە بۆ شارۆچکەکان. ٤- کردنەوەی خولی دەلاکی بۆ ١٨ گەنج.

* سەنتەری چالاکی گەنجانی کۆیە: ١-بەشداریکردنی گروپی گیتاری سەنتەر لە رۆژی کۆیەدا. ٢-کردنەوەی خولێکی دەلاکی بۆ ٥٤ گەنج. ٣- بەردەوامی خولەکانی (ئنگلیزی، موزیک، شێوەکاری، دەلاکی، هتد..).

* سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار: ١- کردنەوەی خولی ئامێرە موزیکەکان. ٢- کردنەوەی خولێکی رۆژنامەوانی بە هاوکاری ئەکادیمیاى میدیاى ئەڵمانى لە عێراق و ڕادیۆى دەنگ بە بەشداری ٧٩ گەنج. ٣- کۆتاییهێنان بە خولی (سپلێت و دوورمان). ٤-ئەنجامدانی سیمینارێک.

* سەنتەری چالاکی گەنجانی هەلەبجە: ١-  ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراو جۆر لە ئەڵمانیە لەلایەن گروپی موزیکی سەنتەر.٢- بەردەوامی خولەکانی( زمانی ئنگلیزی و تورکی، شێوەکاری و موزیک)

*سەنتەری چالاکی گەنجانی کەرکوک:١- کردنەوەی خولی (برین و دورمان بۆ ٢٣ گەنج و زمانی ئنگلیزی بۆ ٢٢ گەنج و دەلاکی بۆ ٢٠ گەنج)

Leave a Reply